خولی بزنسی كەسێتی
بۆ دامەزراندن، گەورەكردن و پێشخستنی بزنس و كۆمپانیاكەت
ئەم خولە ئاستێكی پێشكەوتووی هەیە. ئەگەر دەتانەوێ بزنسێك دابمەزرێنن یاخود كۆمپانیایەكتان هەیە و دەتانەوێ گەشەی پێ بدەن، ئەوا لە %100 پێویستە بەژداری ئەم خولە بكەیت.
كاریگەرترین خول لە بواری دامەزراندنی بزنس، بازارسازی، فرۆش و بڕاندینگ (بە وتەی بەژداربوانی خولەكە).
بۆچی ئەم خولە پێویستە؟
دامەزراندن و گەشەپێدان
فراوانكردن و گەورەكردنی بزنسەكەت لەسەر بنەمایەكی زانستی و پێشكەوتوو.
ژینگەی كوردستان
خولێكی كرداریی و تەواو ئەزمونكراوە بۆ گەشەپێدانی كار لە ژینگەی كوردستان.
بەشداریكردنی ئۆنلاین
خۆشبەختانە لە هەر جێگایەك و شوێنێكی جیهان بیت دەتوانیت بەژداری بكەیت لەم خولە.
بڕیارێكی گەورە بۆ بزنسەكەت
تۆ خەریكی بڕیارێكی گەورە دەدەیت لە ژیاندا بۆ بزنسەكەت. كەواتە بۆ ئەوەی بڕیارێكی دروست بدەیت پێویستت بە زانیاری ڕاست و ورد هەیە هەتاوەكو خوارەوە تەواوی زانیارییەكان بخوێنەرەوە.
سەرنج بدە! ئەم خولە بۆ كێ نییە؟
ئەم خولە بۆ كەسانی تەمەڵ و سست و ئیهال دیزاین و دانەڕێژراوە! بەڵكو پێویستی بە كەسی جدی هەیە كە جێبەجێ كار بیت.
بەشێك لە نمونەی وانەكان : وانەی یەكەم
بۆچونی بەژداربوانی پێشووی خولەك
خولی بزنسی كەسێتی باسی چوار بابەتی گشتی دەكات
كە هەر بزنس و كۆمپانیایەك لە دامەزاراندنەوە تاوەكو گەشەكردن و گەورەبوونی بەردەوام پێویستیەتی! لەم خولەدا ئەم بابەتانە بە كرداریی فێر دەبێت و لە كۆمپانیاكەت گۆڕانكاریی دروست دەكەیت:
دوبارە لە دایك بونەوەی بزنس و كۆمپانیاكەت
(جیاوازی تۆ لە گەڵ ڕكابەرەكان ئەوەیە كە بەردەوام سیستمی كۆمپانیاكەت تازە و نۆژەندەكەیتەوە)
چۆن پڕۆژە و بزنسەكەت پێش دەخەیت لە ناو ئەم هەموو ڕكابەرانە؟
دەستنیشان كردنی باوەڕە سنوردارەكان لە بزنسەكەت و چۆنیەتی چارەسەر كردنیان، چۆنیەتی چارەسەر كردنی گەشەنەكردنی كارەكەت.
دیاریی كردنی سێ ئاستی بزنس كە پێشكەوتن و دەرامەتی ئێوە پەیوەستە بەم سێ ئاستەی بزنسەوە.
چۆن داهاتی چالاك دەگۆڕین بۆ داهاتی ناچالاك، واتە بەبێ ئامادەبونمان لەسەر كار داهاتمان هەبێت.
تەكنیك و ڕێگاكانی لابردنی مەیمونی كارەكان. بزنس بە یەك كەس دادەمەزرێت بەڵام بە یەك كەس بەرێوە نابرێت.
چارەسەری كێشەی وازنەهێنان و ساردنەبونەوە لە داوی سەرنەكەوتن یان شكست.
چارەسەری دوانەخستنی پڕۆژە و كارە گەورەكان كە سەركەتنی بزنس و كۆمپانیاكەمان مسەوگەر دەكات.
فرۆشتن و خزمەتگوزاریی كڕیار
(فرۆش و بازارسازی هەناوی گەورەبوون و سەركەوتنی بزنسن)
سەرنج ڕاكێشانی كڕیار بۆ بەرهەم و خزمەتگوزاریەكانمان بە سەرەتایەكی گرنگی فرۆشتن دادەنرێت.
بۆچی موشتەرییەكان دەڕون و چۆن بیانهێنینەوە؟
بۆچی زۆرینەی ریكلامی كاڵاو بەرهەمەكان شكست دەهێنن و نافرۆشرێن؟
چۆن بە شێوەیەكی ئاسان بەرهەمەكان بە هەر چوار كۆمەڵەكەی موشتەرییەكان بفرۆشین؟
چۆن بتوانین لە فرۆشتنی كاڵایەك 2 هێندە قازانج بكەین وە موشتەریش ڕازی بێت؟
بە زیاتر لە 25 شێواز بەرهەمەكەت بناسێنە و بیفرۆشە. ڕكابەرەكان تەنها بە 2 بۆ 3 شێواز دەزانن بفرۆشن.
فێربوونی ریكلام نوسین بە شێوازی پرۆفیشناڵ و هەنگاو بەرهەنگاو بۆ ناساندنی بەرهەم و كاڵاكەت. ئەم كارامەییە ڕكابەرەكانت نایزانن بۆیە تۆ خێراتر لەوان وەریبگرە و جێبەجێی بكە و فرۆشت زیات بكە.
چۆنیەتی چارەسەركردنی وەڵامدانەوەی گرانی نرخ. ئەگەر كڕیار وتی نرخەكەی گرانە چۆن وەڵامی دەدەیتەوە بۆ ئەوەی ڕازی بكەیت بیكڕیت؟
یاساكانی دانانی داشكاندن و چۆنیەتی داشكاندن كردن بۆ بەرهەمەكان.
فێربوونی 5 جۆر بازارسازی و فرۆش بۆ بوارە جیاوازەكانی بزنس و كاڵاكانت. ڕكابەرەكان تەنها بە یەك شێواز بازارسازی دەكەن.
چۆنیەتی زیادكردن بایەخ و بەهای كاڵا و بەرهەمەكانمان لە تێڕوانینی كڕیارەوە، ئەمەیش نیشانی دەدات كە بەرهەمەكەمان هاوشێوەی ڕكابەر نییە.
مۆدێڵی نوێی زیادكردنی داهات و قازانج
(هەر بزنسێك قازانجی زیاد نەكات دەبێت دابخرێت!)
هەنگاو بە هەنگاو فێردەكرێیت كە داهاتت زیاتر لە 5 هێندە زیاد بكەیت !
چۆن داهات و قازانجی ئەو بزنسەی كە ئێستا هەتە زیادی دەكەیت ؟
نۆ هۆكاری سەرەكی كە ڕێگرن لە بەردەم زیادكردنی قازانج و داهات وە چۆنیەتی چارەسەركردنیان .
چی بكەین كۆمپانیا و بزنسەكەمان بە بێ خۆمان هەڵسورێت و داهات و قازانجیشی هەبێت ؟
دەزانیت بە هۆی زیادكردنی قازانجەوەیە دەتوانیت لقی تر بكەیتەوە یان گەورەی بكەیت !
زیادكردنی قازانج وا دەكات بوارەكانی تری ژیانت فەرماۆش نەكەیت و خۆشگوزەرانی بخەیتە بەرنامەی ژیانتەوە .
ستراتیژی سەركەوتن بەسەر ڕكابەرەكاندا
(بە بێ هەبوونی ستراتیژ ئایندەی بزنسەكەت دەكەوێتە مەترسی)
ستراتیژی گەشەپێدان و سەركەتن كامانەن لە بازاری ڕكابەریی و دۆخە سەختەكاندا ؟
ستراتیژی دۆزینەوەی بازاری تازە و دەرچوون لە بازاریی كلاسیكی . زۆربەی ڕكابەرەكان لە بازاریی كلاسیكیدان بۆیە تۆ بڕۆرە بازاریی نوێ .
ستراتیژی پاراستن و ڕاكێشانەوەی كڕیارەكان .
ستراتیژی نرخدان و سەركەوتن بەسەر ڕكابەرەكاندا . هەرزانی ستراتیژێكی باش نییە چونكە دەبێتە هۆی دابەزینی قازانج .
3 پێشبینی گرنگ بۆ ئایندە بزنسەكەت كە ڕكابەرەكان نایزانن .
4 ڕێگای گرنگ بۆ داهێنان و نوێگەریی لە بزنسەكەت و چۆنیەتی بەرێوەبردنی .
چۆن لە بزنسەكەت قازانج زیاد دەكەیت ؟
زۆر شتێك كە لەم خولە بە دەستی دەهێنیت بە پارە هەژمار ناكرێت!
كەرەستەو ئامرازەكانی خولەكە لە چی پێكهاتووە؟
خولەكە ئۆنلاینی تۆمار كراوە : دوای بەژداریكردن و ناردنی بڕی تێچوون ڕاستەوخۆ تەواوی ڤیدیۆكانت بۆ چالاك دەكرێت.
پاوەرپۆنتی وانەكان و ڕاهێنانەكان بە pdf وەردەگریت .
ئەگەر پرسیارت هەبوو بە درێژایی خولەكە وەڵام دەدرێتەوە .
ماوەی خول : 40 كاتژمێر ڤیدیۆی تۆماركراو ، وانەی پڕ سود و زانیاریی و کارامەیی جێبەجێکراو و ئەزمونكراو بە ژینگەی كوردستان .
دەیان نمونەی زیندوو و ئەزمونکراوی تایبەت بە کوردستان باس دەکرێت .
بە مۆبایل ، كۆمپیوتەر ، تاپلێت، ئایپاد دەتوانیت بەژداری بكەیت و سەیری تەواوی وانەكان بكەیت .
تەواوی وانەكان تۆمار كراون و دوای بەژداریكردن و ناردنی بڕی تێچوون ڕاستەوخۆ تەواوی ڤیدیۆكانت بۆ چالاك دەكرێت.
ناوەڕۆكی كۆرس لە %70 پراكتیكی و ئەزمونکراو.
(لەسەر ئەم ژمارەیە 07715014257)
پاشان خولەكەت بۆ چالاك دەكرێت .
بۆ بەژداریكردن و داغڵبوون بە خولەكە لە ڕێگەی نامە ناردنەوە بۆ پەیج:
بەرنامە
- 9 Sections
- 8 Lessons
- هەفتە
- خولەكە پێكهاتووە لە دوو مانگ (هەشت حەفتە )0
- وانەكانی حەفتەی یەكەم1
- وانەكانی حەفتەی دووەم1
- وانەكانی حەفتەی سییەم1
- وانەكانی حەفتەی چوارەم1
- وانەكانی حەفتەی پێنجەم1
- وانەكانی حەفتەی شەشەم1
- وانەكانی حەفتەی حەوتەم1
- وانەكانی حەفتەی هەشتەم1
