ئەو خیانەتە بێدەنگانەی کە بە هیچ کامێرایەک و سیستەمێک نابینرێن

ئەو خیانەتە بێدەنگانەی کە بە هیچ کامێرایەک و سیستەمێک نابینرێن

جیهانی بزنس بێ ڕەحمە و دەبێت زیرەكانە هەنگاوی بۆ هەڵگری.
🛑 هۆشدارییەکی تایبەت بۆ خاوەنکار و بازرگانە گەورەکان وە ئەوانەی دەیانەوێ بزنسەكانیان بە نەمریی و هەمیشەیی بمێنێتەوە.
ڕەنگە سەدان هەزار دۆلارت خەرج کردبێت بۆ کامێرای چاودێری و سیستەمی زیرەک. ڕەنگە ئێواران بە دڵێکی ئاسوودەوە سەیری مۆبایلەکەت بکەیت و بڵێیت هەموو شتێک ئارامە.
بەڵام ڕاستییەکە تاڵە: ئەو ئارامییە، تەنها وەهمێکە.
کامێرا و داتابەیسەکان تەنها ناپاكە بچووکەکان دەگرن؛ ئەوانەی ئیهمال و كەمتەرخەمن یان درەنگ دێن بۆ دەوام. بەڵام گەورەترین مەترسی لەسەر ئیمپراتۆریەتەکەت، ئەو کەسە نییە کە دیوارەکەت دەبڕێت، بەڵکو ئەو کەسەیە کە کلیلەکانی لە گیرفاندایە و لە تەنیشتت دانیشتووە.

ئەمە ئەو نیشانە ترسناک ناپاكی سپییانەن کە دەبێت هەر ئێستا لێیان بترسیت، چونکە هیچ کامێرایەک نایانبینێت:

١. کامێرا “نیازی دڵ” نابینێت:

 کامێراکەت دەبینێت بەڕێوەبەری کڕین لەگەڵ دابینکەرێک دانیشتووە و قاوە دەخۆنەوە. کامێراکە دەڵێت: “ئەمە کۆبوونەوەیەکی ئاساییە.” بەڵام ئەوەی کامێراکە نایبینێت و تۆماری ناکات، ئەو ڕێککەوتنە ژێربەژێرەیە کە لەو دانیشتنەدا دەکرێت: “گرێبەستەکە بدە بە ئێمە بە نرخێکی بەرزتر، و ٢٠٪ی قازانجەکە بە کاش بنێرە بۆ حسابەکەم لە دەرەوەی وڵات.” تۆ پارەت لێ دەدزرێت، بەڵام پسوڵەکان یاسایین و کامێراکانیش بێدەنگن.

٢. تیرۆرکردنی بەهرەکان :

ئەمەیان ترسناکترینە. بەڕێوەبەرێکی باڵا، بۆ ئەوەی کورسییەکەی خۆی بپارێزێت، هەر گەنجێکی زیرەک و دڵسۆز بێتە کۆمپانیاکەت دەیشکێنێت یان دەریدەکات. ئەو بە ئەنقەست کۆمپانیاکەت مێشک-وشک دەکات تا خۆی بە تاکە فریادڕەس بمێنێتەوە.

٣. داتابەیس “فرۆشتنی داهاتوو” تۆمار ناکات:

 بەڕێوەبەری فرۆشتنەکەت، یان دەستە ڕاستەکەت، فایلی کڕیارە VIPـیەکانت کۆپی دەکات. ئەمە دزی نییە لە ڕووی تەکنیکییەوە (چونکە فایلەکە لە شوێنی خۆی ماوە). بەڵام ئەو خەریکە “داهاتووی کۆمپانیاکەت” دەفرۆشێت بە ڕکابەرەکەت بە بەرامبەر بە پۆستێکی باڵا لە کۆمپانیای ئەوان دوای ٦ مانگی تر. سیستەمی ITـیەکەت هیچ کێشەیەک پیشان نادات، تا ئەو ڕۆژەی دەبینیت باشترین کڕیارەکانت بەبێ هۆکار دەڕۆن.

٤. پارادۆکسی شێوازی ژیان :

کاتێک مووچەی بەڕێوەبەرەکەت دیاریکراوە، بەڵام ئۆتۆمبێل و گەشت و خەرجییەکانی دە ئەوەندەی مووچەکەیەتی! ئەم پارەیە لە ئاسمانەوە نەهاتووە، ئەمە پارەی تۆیە کە بە ڕێگای ناڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی ئەو.

٥. ئەو کەسەی هەرگیز ناڵێت نەخێر :

مەترسیدارترین کەس لە دەوروبەرت، ئەو کەسەیە کە هەمیشە ڕازییە. ئەو نایەوێت ئاگادارت بکاتەوە لە هەڵەکان، ئەو تەنها دەیەوێت کورسییەکەی بپارێزێت تا ئەو کاتەی کەشتییەکە نوقم دەبێت.

٦. دیواربەندی زانیاری :

کاتێک بەڕێوەبەرێک ناهێڵێت هیچ کەسێک دەستکاری فایلەکانی بکات و دەڵێت: جەنابی سەرۆک تۆ سەری خۆت مەێشێنە، هەمووی لای خۆمە. ئەمە دڵسۆزی نییە، ئەمە شاردنەوەی بەڵگەیە تا کەس گەندەڵییەکانی نەبینێت.

٧. شاردنەوەی سکاڵاکان :

بەڕێوەبەرەکانت ڕێگە نادەن دەنگی ناڕەزایەتی کڕیارەکان بگاتە تۆ. ئەوان وێنەیەکی گوڵاڵە سورە پیشان دەدەن، لەکاتێکدا لە بازاڕدا ناوبانگت خەریکە لەناو دەچێت.

٨. خزمەتکردنی گیرفان لەبری کۆمپانیا :

کاتێک بڕیارەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی شەخسی دەدرێن نەک بەرژەوەندی کۆمپانیا. گرێبەست دەدرێت بە دۆست و خزم، نەک بە باشترین کۆمپانیا.

٩. وەهمی دڵسۆزی بەهۆی ماوە :

تۆ دەڵێیت: ئەمە کوڕی خۆمە، ١٠ ساڵە لەگەڵمە. بەڵام لە دنیای بازرگانیدا، ١٠ ساڵ خزمەت مانای ١٠ ساڵ زانیاری و ١٠ ساڵ دەرفەتە بۆ دروستکردنی تۆڕی نهێنی.


💡 چارەسەر چییە؟

جەنابی خاوەنکار، تۆ ناتوانیت بە ئامۆژگاری ئەمە چارەسەر بکەیت. تۆ پێویستت بە سیستەمی پاکسازی و دڵنیایی هەیە.
ئەمە پڕۆسەیەکی هەستیار و نهێنییە، تەنها بۆ ئەو خاوەنکارانەیە کە دەیانەوێت ئیمپراتۆریەتەکەیان بۆ سەد ساڵی تر بپارێزن.
ئێمە تەنها کار لەگەڵ ژمارەیەکی دیاریکراو لە کۆمپانیا گەورەکان دەکەین بۆ دامەزراندنی سیستەمی نەمری و مانەوە و پاراستنی نهێنی و کوالێتی کارەکان.

 

07503077651

وەڵامێک بنووسە