خولی ئۆنلاینی 3 هێندە
( چۆن لەماوەی یەك ساڵدا داهاتت سێ هێندە زیاد دەكەیت ؟ )
پارە لە دێر زەمانەوە بابەتێكی گرنگ و جێ سەرنج بووە ، لە لایەن مرۆڤەكانەوە قەلەقی و سترێسێكی زۆری دروست كردووە بە تایبەت لەم ڕوانگانەوە :
پارە چۆن پەیدا دەكرێت؟
سەرچاوەی پارە لە كوێیە ؟
بۆچی هەندێ بە سەختی و هەندێ بە ئاسان پەیدای دەكەن؟
سەرمایەگوزاریی چییە ؟
چەن پارەم هەبێت خۆشبەخت دەبم ؟
تا چ ئاستێك دەتوانم پارە زیاد بكەم ؟
وە …
ئەم خولە دروست كردنی هاندان و پاڵنەر نییە بەڵكو رێگای زانستی و كرداریت پێ نیشان دەدات .
لەم خولەدا تێڕوانینێكی تازە لە سەر پارە و داهات فێر دەبیت ، شوێنگە و جۆری پیشەكەت هەر چییەك بێت بە شێوازێكی بنچینەیی و زانستی فێر دەبیت كە چۆن داهاتت زیاد بكەیت و تێڕوانینت لەسەر پارە دەگۆڕێت .
مەوزوعی پارە وەك بابەتی عیشق و ئەخلاق و نیشتمان و … شتی زۆری لەسەر وتراوە ! وە هەركەسێك و هەوڵی ئەوەی داوە بە پێی تێگەیشتنی خۆی ڕایكێشێت بۆ لای خۆی ! وە تۆیان نەگەیاندوەتە ئاستێكی دڵنیایی لە سەریی .
تۆ ناتوانیت لایەنی ئابووری و پارە لە بەرچاو نەگریت لە كاتێكدا كە ڕۆژانە پێویستت پێیەتی و كاری پێ دەكەیت ، وە پێویستیەكان و خۆشیەكانی ژیانی پێ بەدەست دەهێنیت .
ژیان لە چەندین لایەنێك پێك دێت وەك : بواری ڕۆحی و مەعنەوی ، بواری زانستی ، بواری پیشەیی ، بواریی خێزانی و كۆمەڵایەتی و … وە بواری ئابووری و پارە یەكێكە لە لایەنە گرنگەكانی ژیان .
لەوانەیە كتێبی زۆرت خوێندبێتەوە ، یان بەژداریی كۆرست كردبێت ئەمە كارێكی زۆر باشە ، بەڵام لەوانەیە ئەنجامێكی خوازراوی خۆتت دەست نەكەوتبێت یان نەیانتوانیوە بتگەیەنە ئەو ئاستەی كە شایستەی خۆتە . بۆیە ئەم خولە بۆ تۆ ئامادەكراوە .
ئێوە كەسانێك لە دەوری خۆتان دەبینن كە لە ڕووی داهاتەوە زۆر كەمدەستن ، زۆر كار دەكەن، پەشیمانی زۆریان هەیە لە ڕابردوو ، پارە بەشی بژێوی ڕۆژانەیان ناكات ، ناتوانن بگەن بە ئارەزوەكانیان و …
لێرەدا دەبێت بزانیت كە پارە چ بە پەیدا كردن یان پاراستن یاخود سەرمایەگوزاری كردن زانستە وەك زانستی فیزیا ، بیركاریی ، زانستی گەردوون و … هەر زانستێكی تر .
بۆ ئەوەی بڕیاری ئابووری دروست بدەیت لە بواری ژیاندا دەبێت بەژداریی ئەم خولە بكەیت .
جیاوازی ئەم خولە لە گەڵ خولە هاوشێوەكانی ئەوەیە كە تەنها باسی پارە پەیدا كردن ناكات!
جیاوازی ئەم خولە ئەوەیە كە لە یەك ڕەهەندەوە باسی پارە ناكرێت بەڵكو لە 4 لایەنەوە باسی دەكرێت .
هەروەها لەم خولەدا تەنها باسی پارە پەیدا كردن ناكات ! بەڵكو تێروانینی تۆ دەگۆرێت لەسەر پارە ، دەستكەوتنی پارە ، رێگاكانی زیادكردنی پارە ، سەرمایەگوزاری كردنی دروست و چۆنیەتی خەرج كردن .
بۆ ئەوەی داهاتت لە ماوەی یەك ساڵدا 3 هێندە زیاد ببێت ، دەبێت ئەوەی لە خولەكە باس كراوە بە وردی گوێی بۆ بگریت و جێبەجێ بكرێت.
بۆ بەژداریكردن و داغڵبوون بە خولەكە نامە بنێرە بۆ ئەكادیمیای ئاوەز هۆم(لێرە كلیك بكە)
سڵاوی خواتان لێبت چۆن بەشداری بكەم
سلاو بۆ بەرێزاتان
پەیوەندی بكەن بە ژمارە
07503077651
سڵاو بۆ بەرێزتان
پەیوەندی بكەن بە ژمارە
07503077651