مۆدێلی ماركێتینگ سپۆنسه‌ر

 

مۆدێلی ماركێتینگ سپۆنسه‌ر

چۆن بتوانین به‌ هۆی سپۆنسه‌ره‌وه‌ ماركێتینگ بكه‌ین ؟​

 

 نه‌زمی قادر

 

یه‌كێك له‌ به‌هێزترین رێگاكانی ماركێتێنگ ، بازاردۆزی راسته‌وخۆیه‌ ، كه‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتوه‌ : په‌یام ، گه‌یاندن ، كریار

زۆر به‌ كورتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌كه‌م چونكه‌ پێویستمان ئه‌بێت بۆ بابه‌ته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌مان .

په‌یام : واته‌ ئه‌و نوسراوه‌ی كه‌ ئه‌ته‌وێت كریار بیخوێنیته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شمه‌ك یان خزمه‌تگوزاریه‌كه‌ بكرێت . به‌ واتایه‌كی تر نوسراوی رێكلامه‌كه‌ ئه‌بێته‌ په‌یام.

 

گه‌یاندن : واته‌ ئه‌و ئامرازه‌ی كه‌ په‌یامه‌كه‌ی پێ ئه‌گوازیته‌وه‌ ، جا چ فیزیكی بێت وه‌ك نوێنه‌ر كه‌ پروشه‌ر و ریكلامه‌كه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت بۆ مه‌به‌ستی دیاریكراو یان دیجیتاڵی بێت له‌ رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌ك سایت ، تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ، به‌رنامه‌ی تایبه‌ت .

كریار : واته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ خواستی له‌سه‌ر شمه‌ك یان خزمه‌تگوزاری هه‌یه و كێشه‌ یان پێویستیه‌كی بۆ پر ئه‌كاته‌وه‌‌ و له‌به‌رامبه‌ره‌وه‌ برێك پاره‌ ئه‌دات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك .

ئه‌گه‌ر فرۆشت كه‌مه‌ له‌به‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه‌ .

 

دو مۆدێلی سپۆنسه‌ر له‌ كوردستان هه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن تاك و خاوه‌ دامه‌زراوه‌كان ئه‌نجام ئه‌درێت :

1-پێدانی برێك پاره بۆ تاك یان تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان سایت له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ریكلامه‌كه‌یان و گه‌یاندنی به‌ زۆرترین بینه‌ر . هێنری فۆرددامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی فۆرد قسه‌یه‌كی به‌ناوبانگی هه‌یه‌ ئه‌لێت : ئه‌گه‌ر 2 دۆلارت هه‌بوو یه‌ك دۆلاری بده‌ به‌ ریكلام و بازاردۆزی . گه‌راندنه‌وه‌ی برێكی زۆری داهات له‌ ئه‌نجامی ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ كاریگه‌ری جۆری نوسینی ریكلامی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌ .

 

ئه‌و ئامارانه‌ی له‌ جیهاندا وه‌رگیراون له‌سه‌ر شكست و سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیاكان به‌م جۆره‌یه‌ : %10 كۆمپانیاكان به‌ هۆی نه‌بونی به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری شكستیان هێناوه‌ . به‌ڵام %90 كۆمپانیاكان به‌ هۆی لاوازی سیستمی بازاردۆزی و نه‌بونی ریكلامی كاریگه‌ر شكستیان هێناوه‌ .

پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بیت زۆر جار سپۆنسه‌ر چاره‌سه‌ری لاوازی ریكلام و ماركێتینگ ناكات .

 

ئه‌مه‌ نه‌خشه‌ی زه‌ینی یه‌ له‌ كۆرسی پێشخستنی دامه‌زاراوه‌كان بۆ به‌هێزكردنی سیستمی بازاردۆزی له‌ به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كاندا . به‌م ته‌كنیكه‌ زۆر به‌ ئاسانی كێشه‌ی دامه‌زراوه‌كان ئه‌دۆزرێته‌وه‌ پاشان چاره‌سه‌ری ئه‌كرێت .

نه‌خشه‌ی زه‌ینی ، بزنس

2- جۆری دوه‌می ماركێتینگ سپۆنسه‌ر كه‌ زیاتر مه‌به‌ستی ئێمه‌یه‌ به‌م شێوه‌یه‌ :

كریاری ئێستا زۆر هۆشیاره‌ له‌ پێشو ، له‌و روانگه‌وه‌ توانای هه‌ڵبژاردنی هه‌یه‌ چونكه‌ ركابه‌ر زۆرن ئه‌توانێت لای تۆ نه‌یكرێت ! زۆر هه‌ڵه‌یه‌ پێشوخت ریكلامێك بخرێته‌ به‌رده‌ستی كریار و داوای كرینی لێبكرێت ئه‌زانی بۆ ؟ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ كه‌سێك له‌ دوكانێك ببینیت و داوای 50 دۆلاری لێ بكه‌یت ! ئایا سه‌ری سورنامینیێت ؟ یان كورێك له‌ بازار روبه‌روی كچێك بوه‌ستێك و پێی بڵێت هاوسه‌رگیریم له‌ گه‌ڵ ئه‌كه‌یت ؟ دیاره‌ كه‌ هه‌ڵوێستی چۆن ئه‌بێت . بروا بكه‌ زۆرێك له‌ ریكلام و بازار دۆزیه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ن . ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ به‌ ته‌كنیكی بازاردۆزی مۆڵه‌ت چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت .

 

كه‌سێك خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كه‌ ئه‌یه‌وێت پروشه‌ر‌ی ریكلامێك بگه‌یه‌نێت به‌ شوێنێك به‌ڵام رێگه‌ی پێناده‌ن ئه‌بێت چی بكات ؟ به‌ مۆدێلی ماركێتینگ سپۆنسه‌ر چاره‌سه‌ری ئه‌كات . دێت بزانێت ئه‌م شوێنه‌ چ شتێكیان پێویسته‌ بۆ نمونه‌ ده‌زگایه‌كی چاپییان پێویسته‌ و خۆیان ناتوانن بیكرن خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌ بۆیان دابین ئه‌كات و ناوی ئه‌نێت سپۆنسه‌ر كردن له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌یشدا رێگای پێ ئه‌درێت كه‌ ریكلامی كالاو خزمه‌تگوزراییه‌كه‌ی بكرێت .

 

نه‌خشه‌ی زه‌ینی : پلانی بزنس و سه‌ركه‌وتن به‌ سه‌ر ركابه‌ره‌كاندا

نه‌خشه‌ی زه‌ینی ، مێشك ، بزنس

زۆرێك له‌ به‌رنامه‌ ته‌له‌ڤیزۆنیه‌كان به‌م شێوه‌ سپۆنسه‌ره‌ به‌رده‌وامیان داوه‌ به‌ خۆیان كه‌ چه‌ندین كۆمپانی و دامه‌زراوه‌ سپۆنسه‌ری به‌رنامه‌كه‌ ئه‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مانیش ریكلام بۆ كالاكانیان ئه‌كه‌ن .

ئه‌م مۆدێله‌ گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ داموده‌زگا حكومیه‌كان : ریكلام كردن له‌ قوتابخانه‌ و خوێندنگاكان رێگه‌پیدروا نیه‌ ! ئه‌بێت چی بكرێت ؟ ماركێتینگ سپۆنسه‌ر به‌كارئه‌هێنن . به‌رێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌ك ئه‌زانێت زۆرترینی كریاره‌كانی له‌ قوتابخانه‌ یان خوێندنگان دێت به‌ نرخێكی كه‌م پێویستیه‌كیان بۆ پر ئه‌كاته‌وه‌ بۆ نمونه‌ سپۆنسه‌ر قرتاسیه‌ یان جله‌به‌رگ یان كتێب و … به‌ پێی نرخ و پلانی دامه‌زراوه‌كه‌ ، له‌م كاته‌دا دوای سپۆنسه‌ر كردن رێگه‌یان پێ ئه‌درێت ریكلام و پروشه‌ر بلاو بكه‌نه‌وه‌ له‌ ناو قوتابیه‌كاندا .

ئه‌م مۆدێله‌ زۆر جار به‌كار ئه‌برێت له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ سه‌ركه‌وتوو و گه‌وره‌ بخه‌نه‌ پێشچاوی ركابه‌ر یان كریاره‌كانیان .

مه‌رج نیه‌ ! ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌ سپۆنسه‌ری له‌م جۆره‌ ئه‌كه‌ن له‌ سیستمی بازاردۆزی سه‌ركه‌وتوو بن . زۆرێك له‌ دامه‌زراوه‌كان ته‌نانه‌ت ناتوانن به‌ رێكوپێكی مه‌عاشی كارمه‌نده‌كانیان بده‌ن ، ته‌نانه‌ت هه‌ندیكیان قه‌رزاری كارمه‌نده‌كانیانن .


چۆن لە ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ریكلام و ماركێتینگ بكەم ؟

 

1 thoughts on “مۆدێلی ماركێتینگ سپۆنسه‌ر

وەڵامێک بنووسە