ته‌ركیز له كاتی خوێندنه‌وه
نه‌زمی قادر
بۆچی هه‌تا خێراتر بخوێنیته‌وه ته‌ركیزت زیاتره له‌سه‌ر كتێبه‌كه ؟
ئه‌م کارامەییە یه‌كێكه له پێویستەکانی خوێندنەوە بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌یته كاروانی خوێنه‌ره سه‌ركه‌وتوه‌كان .
سه‌خته به خێرایی باوه‌ر به كه‌سێك بكه‌یت كه خێراخوێندنه‌وه ئه‌بێته هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ته‌ركیز , به‌لام كاتێك پرسیاری لێ ئه‌كه‌یت بۆ ناخوێنیته‌وه زۆر به‌خێرایی ئه‌لێت له كاتی خوێندنه‌وه داڵغه و خه‌یاڵم ئه‌ڕوات نازانم بۆچی ! ئه‌توانم به یه‌قینه‌وه بڵێم ته‌نها به خێراخوێندنه‌وه ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ئه‌بێت .
بۆ نمونه / وا دابێ له ناو سوارڕه‌و(ئۆتۆمبێل)ی و خه‌ریكی لێخورینیت به خێرایی 30كم له كاتژمێرێك , وهلاَمی ئه‌م پرسیارانه بده‌روه :
ئایا ئه‌توانیت سه‌یری لاته‌نیشته‌كان بكه‌یت ؟
ئایا بواری ئه‌وه هه‌یه قسه‌له‌گه‌ل سه‌رنشینه‌كان بكه‌یت و تاوتوێی بابه‌ت بكه‌یت ؟
ئه‌توانیت تابلۆكانی ته‌نیشت جاده‌كه بخوێنیته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ شوێنێك بگه‌رێت ؟
وه‌ڵامی هه‌مو پرسیاره‌كان (به‌لێ)یه . به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سیمینار و خوله‌كان له بهشداربوانم وه‌رگرتووه .
كه‌واته ته‌ركیزت جگه له جاده‌ی روبهروت له‌سه‌ر ته‌نیشته‌كانی جاده و ناو سوارڕهوهكهیش هه‌یه .
ئه‌مه وائه‌كات ته‌ركیزت پهرشو بڵاو بێت بۆ چه‌ند لایه‌ك , هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه تۆ زۆر به هێواشی لێ ئه‌خوریت .
به‌لام ئه‌گه‌ر خێرایی به‌رز بكرێته‌وه بۆ 100كم له كاتژمێرێك ته‌ركیزت ته‌نها له‌سه‌ر جاده‌ی روبهروت ئه‌بێت , چونكه ئه‌وكاته سه‌یری لاتنیشت و ناو سوارڕه‌وه‌كه ناكه‌یت , ئه‌مه‌یش نیشانده‌ره‌ی به‌رزترین ئاستیتهركیزه له‌سه‌ر روبه‌رت .
كاتێك كه‌سێك به خێرایی كتێب ئه‌خوێنیته‌وه ئه‌وشتانه‌ی له ناومێشكیدان كه په‌یوه‌ندی نییه به بابه‌تی كتێبه‌كه‌وه ناتوانێت خه‌یاڵی ببات چونكه بواری نادات بێته پێشه‌وه ئه‌ویش له‌به‌ر خێراییهكهیهتی , هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌یشی كه له ده‌وروبه‌رو تهنیشتیدان و ئه‌یانه‌وێت له داڵغه‌ی ببات سه‌ركه‌وتوو نابێت .
ئێستا تۆ بلێ ئایا ته‌ركیز و خێراخوێندنه‌وه راسته‌وانه‌ی یه‌كترین یان پێچه‌وانه ؟