چۆن بتوانین سود لە تواناکانی مێشک وەربگرین؟
نوسهر نهزمی قادر
بۆ ئەوەی بتوانین لە ماوەیەکی دیاریکراودا مێشکمان بە چالاکی بهێلینەوە و ئەوەی ئەمانەوێت بە خواستی خۆمان ئەنجامی بدات پێویستمان بە ناسین و چۆنیەتی کارکردنیەتی ، هەریەک لە ئێمە ئەگەر لەبەرامبەر کەسێکەوە وەستابین و بمانەوێت گفتوگۆی لەگەڵ بکەین یەکەمین کار ئەوەیە یەکتر بناسین … بزانین ئایا لە زمانی یەک تێدەگەین یان نا ! کەواتە بۆ ئەوەی زانیاری لە ناومێشکمان تۆمار بکەین و لەبەری بکەین پێویستمان بە ناسینی مێشکمان هەیە بۆ ئەوەی بزانین چۆن زانیاری خەزن ئەکات !
زمانی مێشک وێنەیە ! واتە مێشک بە شێوازی وێنە زانیارییەکان خەزن ئەکات ! بەلام چۆن ؟ یەک ئەزمونی ئاسان ئەنجام ئەدەین پێکەوە لە ماوەی 30 چرکە … بیر لە وشەی ( گلۆپ ) بکەرەوە… کات تەواو …! مێشک چۆن بیری لێکردەوە ؟ وێنەی بینی یان وشە ؟ بێگومان وێنە ، لێرەوە دەگەینە یەکەمین یاسای مێشک،
توانای وێنا کردن : ئەگەر ئێمە بە پێنج هەستەکە(بینین ، بیستن ، بۆنکردن ، دەستلێدان ، چەشتن) زانیاری چویە ناو مێشکمان بە شێوازی وێنە خەزنی ئەکات ، ئایا ئەمە سەرسامی کردی ؟ تۆ ئەپرسی چی سودێکی هەیە بۆ سەعیکردن یان خوێندنەوە ؟ وێنە ئەرواتە نیوەبەشی راستی مێشک کە یادگەی هەمیشەیی تێدایە واتە زانیارییەکانت بیر ناچێتەوە بەلام وشە و رستە و نوسراوەکان ئەچنە یادگەی ماوەکورت و زۆر بەخێرایی بیرت ئەچنەوە ، ئەمەیش وا ئەکات ترس و قەلەقی و سترێست زیاد بێت و متمانەت دابەزێت و لە ئەنجامدا نمرەکانت دێنە خوارەوە .
چۆن بتوانیت سود لەم یاسایە وەربگریت لە کاتی سەعیکردن یان خوێندنەوە،ئەبیت دوای تەواو کردنی پەرەگرافێک هەوڵ بدەیت بکەیتەوە بە وێنە و وەک فیلمێک رستەکان ببینینت چونکە ئەگەری بیرچونەوە زۆرکەم ئەکاتەوە و بەیادهێنانەوە ئاسان ئەکات بۆ تاقیکردنەوە .بۆ ئەوە کتێبانەی وێنەیان هەیە وەک زانستەکان پێش خوێندنەوە سەیری وێنەکانیان بکە .
یاسای دووەمی مێشک بریتیە لە توانای پەیوەست کردن(رهبت) : ئەگەر لە پەیوەستکردن سەرکەوتوو بویت بیرهێنانەوە زۆر ئاسان ئەبێت ومێشک بەردەوام بەهێزتر ئەبێت .بۆ نمونە بیر لە وشەی ( سێو ، مانگ ، درەخت) بکەرەوە … ! کات تەواو … مێشک هەوڵی دا سێو و درەخت پەیوەست بکات بەیەکەوە چونکە نزیکن لەیەکترییەوە ، ئەگەری بەهێزکردنی مێشک زۆر زیاد ئەکات . سروشتی مێشک بەو جۆرەیە ئەگەر بابەتەکانی مەنهەج پەیوەست نەکەیتەوە بە یەکەوە خێراتر بیرت ئەچێتەوە ، فریای پێداچونەوەیش ناکەویت .
کەواتە کۆی گشتی بەهێزکردنی مێشک لەسەر دو بنەمانی سەرەکی بەندە :
1- توانای وێناکردنی بابەت (زمانی مێشک) .
2- توانای پەیوەست کردنی زانیارییەکان .
زۆر سوپاست
سوپات