خولی ئۆنلاین
زیڕەكانە كار بكە ، بە سەختی كار مەكە!
كاریگەربوون و سەركەوتن لە بزنس و ژیاندا بە زیرەكانە كاركردن بە دەست دێت نەوەك تەنها بە سەخت كاركردن .
هەر بوارێكی ژیان بگریت پێویستی بە زیرەكانە كاركردن هەیە وەك: پەروەردەی منداڵ . ئابووریی . ڕۆحی . بزنس و كاركردن . بازارسازی و فرۆش . وەرگرتنی كارمەند . دامەزارندنی بزنس . هاوسەرگیری . كۆمەڵایەتی . جێبەجێكردنی پڕۆژە و …
بە سەخت كاركردن پاداشتێكی باش وەردەگریت بەڵام بە زیرەكانە كاركردن پاداشتێكی نایاب دەبەیتەوە .
گەشەپێدان و پێشكەوتن تەنها بە سەخت كاركردن و كۆششی بەردەوام بە دەست نایەت ، بەڵكو دەبێت فێریی زیرەكانە كاركردن بیت .
بۆچی تەنها بە زیاد كاركردن ناتوانیت سەركەوتوو بیت ؟ بیل گەیتس دەڵێت : من هەمیشە كارە سەرختەكان دەسپێرم بە كەسانی تەمەڵ ! چونكە ئەوانە ئاسانترین رێگای ئەنجامدانیان بۆ دەدۆزنەوە .
مەبەستی ئەوە نییە كە ئیهمالی و سستی دەكەن لە كارەكانیاندا ، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە كە زیرەكانە كار دەكەن و گونجاوترین رێگا دەدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی .
خێرایی كاركركردن بهێنە خوارەوە بەڵكو زیرەكانە كاربكە. زۆرێك لە ئێوە وا تێگەیشتووە دەبێت زۆر خێرا كار بكات بۆ ئەوەی بگاتە زیرەكانە كاركردن . بۆیە ترستان لە هەڵەكردن هەیە و زیرەكانە كاركردن بە گونجاو نازانن .
سەخت كاركردن نابێتە هۆی ئەنجامی نایاب و خوازراو ئەوە زیرەكانە كاركردنە دەبێتە هۆی كارایی و دەستكەوتی باش .
یەكێك لە باوەڕە هەڵەكان ئەوەیە كە پێیان وتوین: سەركەوتن بە سەختی و كۆششی زۆرەوە تامی هەیە ، ئەوە كەی پێی دەوترێت سەركەوتن ئەگەر دەیان جار شكستت نەهێنابێت ! بۆیە ئێمەیان فێر كردووە هەتا زەحمەت و ناڕەحەتی نەچەشین ئەگەر سەركەوتویش بوین سودی نییە .
دەزانیت بە سەختی كاركردن ڕێگای نوێگەریی و داهێنان دادەخات !
ئەگەر لە كارو بزنسدا بە سەختی كار بكەیت ئەم فەرهەنگ و باوەڕە هەڵە دەگوازیتەوە بۆ كارمەند و ستافەكەت كە وا دەكات بزنسەكەت بەرەو پێشەوە نەڕوات وە كارەكان هەمیشە دوا بخڕین .
لە ژیاندا ئەگەر باوكێك بیت بە سەختی كار بكەیت یان بە سەختی كاركردن بگوازیتەوە بۆ نەوەكانت غەدرێكی زۆرت لێ كردوون و وا فێر دەین كە ئەوانیش دەبێت سەسخت كار بكەن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بە ژیان بدەن .
خوا جیهانی بە جۆرێك دروست كردووە كە شتەكان ئاسان و بە زیرەكانە بەدەست بێن بۆیە بۆ هەموو شتێك یاسایەكی داناوە ، هەركات مرۆڤ یاساكانی دۆزییەوە ئەوە بێگومان سەختی كاركردن دەگۆرێت بۆ زیرەكانە كاركردن .
ئەسڵەن پرسیارەكە ئەوەیە بۆچی دەبێت زیرەكانە كار بكەین ؟ وەڵامەكەی دەبێت لە جیاوازی زیرەكانە كاركردن و سەخت كار كردنەوە بدۆزینەوە :
1-زیرەكانە كاركردن: ئەنجامەكان بە دروستی و خێراتر بە دەست دێن .
-سەخت كاركردن : مەرج نییە ئەنجامەكان دروست و خێراتر بن .
2- زیرەكانە كاركردن: ڕێگای داهێنان كاری و نوێگەریی دەكاتەوە.
-سەخت كاركردن :داهێنانكاریی و نوێگەریی دەكوژێت .
3- زیرەكانە كاركردن:چێژ لە ژیان و كاركردن وەردەگرێت .
-سەخت كاركردن :لەبەر زۆر ماندوو بوون چێژی ژیان و كار ناكەیت .
4- زیرەكانە كاركردن: ئەنجام و دەستكەوتی زیاترە .
-سەخت كاركردن :ئەنجام و دەستكەوتی كەمە .
5- زیرەكانە كاركردن: سەرقالێ و مەشغوڵی كەمترە لە كاردا بۆیە فریای شتەكانی تری ژیان دەكەویت .
-سەخت كاركردن :زۆر سەرقاڵی و مەشغوڵی هەیە و فریای بوارەكانی تری ژیان ناكەوێت .
6- زیرەكانە كاركردن: هەستی ڕازیبوون و دڵخۆشی زۆرە لە كار و ژیاندا .
-سەخت كاركردن : هەستی ڕازیبوون و دڵخۆشی كەمە لە كار و ژیاندا .
7- زیرەكانە كاركردن: ترسنۆك نییە و بەردەوام رێگای نوێ تاقیدەكاتەوە.
-سەخت كاركردن :كەسایەتیەكی ترسنۆكی هەیە و لەسەر هەمان ڕێگای كۆن بەردەوامە .
ژیانی مرۆڤایەتی خۆی بە قەرزاری زیرەكانە كاركردن دەزانێت نەوەك تەنها بە سەخت كاركردن .
ئەوانەی بە سەختی كار دەكەن نەخۆیان باش ناسیوە نە تواناكانیان بە دروستی بەكار هێناوە .
بە سەرختی كاركردن دەبێتە هۆی بەفیرۆدانی وزە و كاتێكی زۆر زیاد وە بەردەوام هەستی ناڕازیی بونت هەیە .
تێچوویی بەسەختی كاركردن زۆر زیاترە لە تێچوونی بە زیرەكانە كاركردن .
زیرەكانە كاركردن بە واتای زۆر و بەردەوام كاركردن نییە . ئەو كەسانەی بە سەختی كار دەكەن جەستە مێشكی خۆیان وەك ئامێرێكی بێ پشوو لێكردووە !
بە سەخت كاركردن پاداشتێكی باش وەردەگریت بەڵام بە زیرەكانە كاركردن پاداشتێكی نایاب دەبەیتەوە .
باشیەكانی بەژداریكردن لە خولی ئۆنلاین :
1-كات و دوری شوێنی هاتوچۆكردنت بۆ دەگەڕێتەوە.
2- مەترسیەكانی هاتوچۆكردنت لەسەر نیە .
3-لە هەر شوێن و ناوچەیەك بیت دەتوانیت بەژداری بكەیت .
4- تێچوی هاتوچۆت بۆ دەگەرێتەوە .
5-بەهەر شێوازێك بێت دەتوانیت بەژداری بكەیت ماڵ ، ئۆفیس ، ئۆتۆمبێڵ ، كافە ، پیادەڕەوی یان …
6-هەر كات ویستت دەتاونیت دوبارە گوێی بۆ بگریتەوە .
شێوازی خولەكە چۆنە ؟
🔰ناوی خول : لە باشەوە بۆ نایاب
🔰خولەكە لە دوو ڕۆژدا تۆمار كراوە
🔰ماوەی خول : زیاتر لە 3 كاتژمێری زانیاری دروست و كرداری
🔰خولەكە تۆمار كراوە بە شێوازی ڤیدیۆی ئۆنلاین ( دوای كرێن ڕاستەوخۆ سەیری وانەكان بكە )
🔰پاوەرپۆینت و ڕاهێنانی وانەكان بە pdf داگرە .
🔰فایلی ڤیدیۆیی خولەكە و فایلە دەنگیەكانی خولەكە بۆ هەمیشەیی دەمێنەوە .
بە مۆبایل ، كۆمپیوتەر ، تاپلێت، ئایپاد دەتوانیت بەژداری بكەیت و سەیری تەواوی وانەكان بكەیت .
✔ لینكی ڤیدیۆكان دەتوانیت داگریت و لینكەكان هەمیشەییە .
ناوەڕۆكی كۆرس لە %70 پراكتیكی و ئەزمونکراو.
📳شێوازی پاردان بە Fib یان fastpay (لەسەر ئەم ژمارەیە 07715014257) پاشان خولەكەت بۆ چالاك دەكرێت .
بۆ بەژداریكردن و داغڵبوون بە خولەكە نامە بنێرە بۆ پەیج(كلیك بكە)
2 thoughts on “زیرەكانە كار بكە ، بە سەختی كار مەكە!”
وەڵامێک بنووسە
پێویستە لە ژوورەوەبیت بۆ نووسینی لێدوانێک.
دەستانخۆش بەهیوای سود
زۆر سپاس