بازارسازی و فرۆشی عەقارات
ئەگەر باشترین ڕاوێژكاری عەقارات بیت بە بێ شارەزا بوون لە بازارسازی و فرۆش ناتوانی بگەیتە دەستكەوتی گەورە !
لە ئێستادا لە بواری خانوبەرە ئەوەندە ڕكابەر زۆر بوون بازاڕەكەیان قەرەباڵغ كردووە بۆیە سەختە بتەوێت جیاواز بیت بگەیتە داهات و قازانجێكی زۆر ، بۆیە پێویستە شارەزایی تەواو دروستت هەبێت لە فرۆش و بازارسازیدا .
بازارسازی و فرۆش بەشێكی سەرەكییە بۆ پێشەنگبونت لە بواری وەبەرهێنان و عەقارات ، لەم خولەدا بە وردی و پراكتیكی باسی دەكرێت
دوای بەژداریكردن و تەواوبوونی خولەكە دەگەیتە ئەم دەستکەوتانە بە کرداری:
- هەموو گرێكانی نەكڕین لەم كۆرسەدا دەكرێتەوە بۆتان، وەك گرێی گرانی نرخ ، نەبوونی متمانە ، جوگرافیای شوێن و ناوچە ، نەبوونی خەدەمات ، و … .
- بەهێزكردنی پێشبینیەكانت لە بواری عەقارات لەم دۆخەی هەرێمی كوردستان كەی بكرێن ، كەی بفرۆشینەوە ؟.
- زۆرێك لە فرۆشیارەكان نازانن چۆن بەرهەمی وەك خانوبەرە و موڵك بفرۆشن چونكە تەنها ڕاهاتوون بەرهەمی هەرزان و نرخی كەم بفرۆشن !
- چۆنیەتی فراوانكردنی دەفری مێشك بۆ ئەوەی بتوانی شوقە و موڵك و خانوو بفرۆشیت ئەگەر چی نرخیشیان زۆر لەسەرەوە بێت .
- لەم كۆرسەدا ڕاوێژكاری عەقاری فێر دەبێت كە چۆن پلان و بەرنامەی فرۆش دابنێت و داهاتی خۆی زیاد بكات .
- فێربوونی چۆنیەتی بوون بە ڕاوێژكارێكی پێشكەوتووی بواری عەقارات .
- ئەو فرسەتانەی كە دەبێتە هۆی ئەوەی كڕیار موڵك و زەوی لای تۆ بكڕێت .
- ڕاوێژكاری عەقارات سەرچاوەكانی داهاتی زۆرن ، لەم كۆرسەدا فێر دەبیت چۆن بتوانیت سودیان لێوەربگریت و داهاتت زیاد بكەیت .
- ڕاوێژكاری عەقارات چۆن بازارسازی و فرۆش بۆ خۆی بكات ؟ وە چۆن موڵكەكە بناسێنێت بە كڕیار ؟
- لەم كۆرسەدا فێر دەبیت چۆن لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە ریكلام بۆ موڵك و خانووەكان بكەیت .
- فێربوونی متمانەسازی و ڕاكێشانی كڕیار بۆ موڵك و زەوی و شوقە .
- چۆنیەتی شیكردنەوەی ڕكابەرەكان و سەركەوتن بەسەریاندا .
- فێربوونی حەوت ستراتیژی بۆ فرۆشتنی زەوی و خانوو و شوقە .
- وەڵامدانەوەی پرسیار و ناڕەزایەتی و گومانەكانی كڕیار لەم خولەدا بە وردی باسی كراوە .
- لە كڕین و فرۆشتنی خانو و زەوی و شوقە وەرگرتنی مەوعید لە وەبەرهێنەكان و خاوەن پڕۆژەكان كارێكی قورسە ! لەم خولەدا فێر دەبیت چۆن كاتت بۆ تەرخان بكەن و مەوعیدیان لێوەر بگریت .
- هێزی پێشبینی كردن لە بواری خانوبەرە فاكتەری یەكەمی سەركەوتنە ، هەتا پێشبینیەكانت بەهێز و دروست بن باشتر دەتوانیت متمانەی كڕیار بە دەست بهێنیت و زۆرتر بفرۆشیت ، لەم خولەدا بە تەواوی فێر دەبیت .
- شیكردنەوەی بازار و بارودۆخەكان بۆ كڕیار ئەركی فرشیارە ، بەڵام هەموو فرۆشیارێك ناتوانێت بگاتە ئەم ئاستە ، لەم خولەدا ڕێگاكانی شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی بازار فێر دەبیت .
- هەمو وەبەرهێنانێك لە بواری عەقارات كۆمەڵێك مەرج و یاسای تایبەتی هەیە ئەگەر بیانزانیت دەتوانیت ببیتە ڕاوێژكارێكی سەركەوتوو وە كڕیارەكان متمانەی خۆیان بە تۆ دەدەن .
- هەشت هۆكاری سەرەكیمان باس كردووە كە دەبنە هۆی شكستی نوسینگە و كۆمپانیای خانووبەرە .
- ئەو چوار داراییەی كە ڕاوێژكاری عەقاری سەركەوتوو جیا دەكاتەوە لەوانی تر ، لەم كۆرسەدا باس دەكرێت .







✔خولەكە ئۆنلاینی تۆمار كراوە : دوای بەژداریكردن و ناردنی بڕی تێچوون ڕاستەوخۆ تەواوی ڤیدیۆكانت بۆ چالاك دەكرێت.
✔پاوەرپۆینتی ڕاهێنانی تەواوی وانەكان بە pdf وەردەگریت .
✔ماوەی خول : سێ ڕۆژ (زیاتر لە 9 كاتژمێر ڤیدیۆی تۆماركراو) و وانەی پڕ سود و زانیاریی و کارامەیی جێبەجێکراو و ئەزمونكراو بە ژینگەی كوردستان .
✔بە مۆبایل ، كۆمپیوتەر ، تاپلێت، ئایپاد دەتوانیت بەژداری بكەیت و سەیری تەواوی وانەكان بكەیت .
✔ تەواوی وانەكان ئۆنلاینی تۆمار كراون و دوای بەژداریكردن و ناردنی بڕی تێچوون ڕاستەوخۆ تەواوی ڤیدیۆكانت بۆ چالاك دەكرێت.
✔ لینكی ڤیدیۆكان دەتوانیت داگریت و لینكەكان هەمیشەییە .
📳شێوازی پاردان بە Fib یان fastpay (لەسەر ئەم ژمارەیە 07715014257) پاشان خولەكەت بۆ چالاك دەكرێت .
بۆ بەژداریكردن و داغڵبوون بە خولەكە پەیوەندی بكە