براندی کەسی، سەرمایەیەکی نەبینراو کە بەهای بزنسەکەت چەند هێندە دەکات

بڕاندی كەسی ، بڕاندی كەسێتی

براندی کەسی: سەرمایەیەکی نەبینراو کە بەهای بزنسەکەت چەند هێندە دەکات

“لە بازاڕی ئەمڕۆدا، ئەو بەڕێوەبەرانەی براندی کەسییان نییە، تەنانەت ئەگەر بەهێزیش بن، نابینرێن.”

ئەم ڕستەیە ڕەنگە بۆ تۆ کە ساڵانێکە سەرقاڵی بنیاتنانی ئیمپراتۆریەتێکی بازرگانیت، کەمێک دڵڕەقانە بێت. بەڵام لە جیهانێکدا کە “قوورسیی متمانە” لە دەستی تاکەکاندایە نەک تەنها لۆگۆکان، ئەمە ئەو ڕاستییەیە کە زۆربەی سەرکردەکان درەنگ پێی دەزانن.

وەک بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکار یان خاوەنکارێک، تۆ ڕۆژانە بڕیاری ملیۆنی دەدەیت، بەڵام پرسیارەکە ئەمەیە: ئایا “ناوەکەت” هێزی ئەوەی هەیە دەرگا داخراوەکان بەبێ دەق و تەق کردن بکاتەوە؟


 ئەگەر تێگەیشتنت ڕاست بكەیتەوە و براندی كەسی دروست بكەیت چی ڕوو دەدات ؟

١. براندی کەسی بۆ بەڕێوەبەران چییە؟ (تکایە لەگەڵ ئینفلوێنسەر تێکەڵی مەکە)

با یەک شت ڕوون بکەینەوە: براندی کەسی بۆ کەسێکی وەک تۆ، بە واتای گرتنی ڤیدیۆی سەماکردن یان باسی ژیانی ڕۆژانە نایەت.

  • سێلیبریتی و ئینفلوێنسەر: بەدوای “ناوبانگ” و ژمارەی لایکدا دەگەڕێن.

  • بەڕێوەبەری خاوەن براند: بەدوای “دەسەڵات” (Authority)، “متمانە” و “کاریگەری”ـدا دەگەڕێت.

براندی کەسیی تۆ بریتییە لە ئەندازیاریی ئەو وێنایەی کە لە مێشکی وەبەرهێنەران، کڕیارە گەورەکان و ڕکابەرەکانتدا دروست دەبێت کاتێک ناوت دەبیسترێت. ئامرازێکە وا دەکات پێش ئەوەی بچیتە ژووری کۆبوونەوەکەوە، نیوەی گرێبەستەکە برابێتەوە.


٢. باجە قورس و شاراوەکانی نەبوونی براندی کەسی

لەوانەیە بڵێیت “من کارەکەم باشە و پێویستم بەم شتانە نییە”. ئەمە تێگەیشتنێکی مەترسیدارە. کاتێک تۆ وەک سەرکردەیەک براندێکی ڕوون و پێناسەکراوت نییە، تۆ باجێکی قورس دەدەیت بێ ئەوەی هەستی پێ بکەیت:

  • نرخی کەمتر بۆ خزمەتگوزارییەکانت: کاتێک بازاڕ نازانێت تۆ کێیت و چ شارەزاییەکت هەیە، هەمیشە بەراورد دەکرێیت بە نرخە هەرزانەکان.

  • لەدەستدانی بەهرەمەندەکان: کارمەندە زیرەکەکان حەز دەکەن لەگەڵ “سەرکردە دیارەکان” کار بکەن، نەک بەڕێوەبەرە نەناسراوەکان.

  • لاوازیی بەرگری: لە کاتی قەیرانەکاندا، ئەو کۆمپانیایانەی بەڕێوەبەرەکەیان متمانەی هەیە، کەمترین زیانیان بەردەکەوێت.

 

بەپێی توێژینەوەیەکی جیهانیی دامەزراوەی (Weber Shandwick)، نزیکەی ٤٥٪ـی ناوبانگی هەر کۆمپانیایەک، ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ناوبانگ و براندی کەسیی بەڕێوەبەرەکەیەوە. واتە نزیکەی نیوەی بەهای کۆمپانیاکەت، “تۆ”یت.


٣. پێنج وەهمی مەترسیدار کە بەڕێوەبەران لەناو دەبات

لە ئەزموونی کارکردنم لەگەڵ سەرکردەکان، ئەم بیانووانە زۆرترین جار دەبیستم کە دەبێت ئەمڕۆ کۆتاییان پێ بهێنیت:

  1. “با سەرەتا بیزنسەکە بەهێز بێت، دواتر براندی کەسی”: هەڵەیە. براندی کەسیی بەهێزی تۆ، “سوتەمەنیی” گەشەی بیزنسەکەتە، نەک دەرەنجامی بیزنسەکە.

  2. “کواڵیتی خۆی قسە دەکات”: لە بازاڕێکی پڕ لە دەنگەدەنگدا، کواڵیتی “زمانی نییە”. دەبێت تۆ دەنگ و ڕوخساری ئەو کواڵیتییە بیت.

  3. “براندی کەسی کاتێکی زۆر دەگرێت”: ڕاستکردنەوەی ناوبانگی خراپ یان مانەوە لە سێبەردا کات و تێچووی زۆر زیاترە. تۆ پێویستت بە ستراتیژە نەک کات کوشتن.

  4. “براندی کەسی تەنها بۆ فرۆشتنە”: نەخێر، براندی کەسی بۆ “ڕاکێشان”ـە (ڕاکێشانی سەرمایە، شەراکەت، میدیا و دەرفەتی نێودەوڵەتی).

  5. “من کەسی دەرکەوتن و کامێرا نیم”: براندی کەسی تەنها ڤیدیۆ نییە. نووسینە، وتاردانە، شێوازی بیرکردنەوەیە و سەرکردایەتیی هزرییە (Thought Leadership).


٤. ئایا براندی کەسی پارە دەکات؟ (بەهای ئابووری)

با بە زمانی ژمارە و داهات قسە بکەین. براندی کەسی چۆن دەچێتە گیرفانی کۆمپانیاکەتەوە؟

  • هێزی دانوستان : کاتێک بەرامبەرەکەت دەزانێت تۆ “مەرجەعیت” لە بوارەکەتدا، مەرجەکانی تۆ قبوڵ دەکات نەک بە پێچەوانەوە.

  • نرخی پریمیەم (Premium Pricing): خەڵک ئامادەن پارەی زیاتر بدەن تەنها بۆ ئەوەی لەگەڵ “باشترین” کار بکەن. براندەکەت تۆ دەکات بە “باشترین” لە زەینی ئەواندا.

  • کورتکردنەوەی سووڕی فرۆشتن: متمانە وا دەکات بڕیاری کڕین خێراتر بێت.

 بەپێی توێژینەوەی (Brandfog)، ٨٢٪ـی وەبەرهێنەران و کڕیاران ئامادەیی و متمانەی زیاتریان هەیە بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە بەڕێوەبەر و سەرکردەکانیان لە سۆشیاڵ میدیادا خاوەن براندی تایبەت و چالاکن.


٥. نیشانەکانی ئەوەی براندی کەسیی تۆ “ناپوختە یان هەڵەیە”

ئەگەر یەکێک لەم نیشانانەت هەیە، مانای وایە ستراتیژەکەت پێویستی بە نەشتەرگەرییە:

  • خەڵک دەتناسن، بەڵام بە وردی نازانن “پسپۆڕییەکەت چییە” و بۆچی دەتناسن.

  • ناوەڕۆک بڵاو دەکەیتەوە، بەڵام “ئیعتیبار” و قورساییت بۆ دروست ناکات.

  • دەبینرێیت، بەڵام بۆ کۆڕبەند و شوێنە هەستیارەکان “بانگهێشت” ناکرێیت.

  • شوێنکەوتووت هەیە، بەڵام “داواکاریی جدی” و گرێبەستت بۆ نایەت.


٦. بۆچی بە سەیرکردنی “فێرکاری” براندەکەت دروست نابێت؟

زۆرێک لە بەڕێوەبەران هەوڵ دەدەن بە لاساییکردنەوە یان ڕێنمایی گشتیی ئینستاگرام براند دروست بکەن. ئەمە بۆ ئاستی ئێوە کار ناکات، چونکە:

  • براندی کەسیی بەڕێوەبەر بریتییە لە ستراتیژ، نەک تەنها دروستکردنی ناوەڕۆک (Content).

  • پێویستی بە پێگەسازی (Positioning) ورد هەیە لە بازاڕدا.

  • پێویستی بە دیزاینی “کەسایەتیی خاوەن دەسەڵات” (Authority Persona) هەیە.

  • پێویستی بە کۆنترۆڵکردنی ئەو وێنا زەینییە هەیە کە لەناو بازاڕدا دروست دەبێت.

ئەمە کارێک نییە بە تیمێکی میدیایی ئاسایی بکرێت، ئەمە کاری ڕاوێژکاری ستراتیژییە.


هەنگاوی زیرەکانە بۆ داهاتووی تۆ

ئەگەر بەڕێوەبەر یان خاوەنکارێکیت کە ناتەوێت تەنها ببینرێیت، بەڵکو دەتەوێت “هەڵبژێردرێیت” و براندەکەت ببێتە سەرچاوەی دەسەڵات و داهات:

تۆ دوو ڕێگات لەبەردەمە:

١. ساڵانێک تاقیکردنەوە و هەڵە بکەیت و ناوبانگی خۆت بخەیتە مەترسییەوە.

٢. یان لەگەڵ ڕاوێژکارێکی پسپۆڕی براندی کەسیی بەڕێوەبەران، ڕێگاکە کورت و مسۆگەر بکەیتەوە.


نەزمی قادر – ڕاهێنەر و ڕاوێژكاری بڕاندی كەسی

07503077651

وەڵامێک بنووسە