ئەڵقەی پازدەیەم | فرۆشتن لە دۆخە سەختەكاندا

وێبیناری فرۆشتن لە دۆخە سەختەکاندا

(کاتێک بازاڕ وەستاوە، چۆن زیاتر بفرۆشین؟)

کاتێک بازاڕ وەستاوە، تۆ مەوه‌ستە!

خاوەن بزنس، بەڕێوبەری فرۆشتن یان فرۆشیارێکی؟ با ڕاستگۆ بین… ئەگەر ئێستا لێرەیت، دڵنیام هەستت بەم گۆڕانکارییە ترسناکانەی بازاڕ کردووە : گیرفانی کڕیارەکان بەهۆی هەڵاوسانەوە خاڵی بووە ، بەردەوام دەڵێن «با بزانین دۆخەکە چی لێدێت» ، و کڕینەکانیان دوادەخەن.

بەڵام کێشە ڕاستەقینەکە چییە؟ ئەگەر پێتوابێت بە دانیشتن و چاوەڕێکردن یان بە هاوارکردن و فشاری زۆر لەسەر کڕیار فرۆشتنت زیاد دەکات، بە توندی سەر لێ شێواویت! ڕاگرتنی فرۆشتن یان بڵاوکردنەوەی وزەی نەرێنی وەک ڤایرۆس، تەنها بزنسەکەت بەرەو داڕمان و مایەپوچبوون دەبات. بێکاری و لەدەستدانی ڕیتمی فرۆشتن، گەورەترین دوژمنی داهاتی تۆن.

چارەسەر چییە؟ وێبیناری «فرۆشتن لە دۆخە سەختەکاندا»

تۆ پێویستت بە شێوازی کۆن نییە؛ پێویستت بە سیستەمێکی زانستییە. لەم وێبینارەدا فێری سیستەمی 6 قۆناغی و 9 هەنگاوی کرداریی فرۆشتنی ڕاوێژکارانە دەبیت:

  • مێشکی کڕیار ئارام بکەرەوە: تێبگە کڕیار لە کاتی قەیراندا «ئاسایش و ئەمان» دەکڕێت نەک بەرهەم. فێربە چۆن پێشنیاری فرەئاست و گەرەنتی دابنێیت بۆ کەمکردنەوەی مەترسی کڕین.
  • هەموو بزنسێك ساڵانە زیاتر لە 3 مانگ دەكەوێتە دۆخێكی سەخت و یەكێك لە جۆرەكانی قەیران! كاتێك كەوتیتە قەیران خۆت ئامادە دەكەیت یان بە ئامادەكراوی و قەڵغانەوە ڕووبەڕووی قەیران و سەخیتەكە دەبیتەوە.
  • داهاتی خێرا لە کڕیاری کۆنەوە: فێربە چۆن 70٪ی وزەت بخەیتە سەر چالاککردنەوەی کڕیارە کۆنەکان بە کەمترین تێچوو.
  • ڕزگاربوون لە داوی «تەنها یەک کەناڵ»: پشتبەستن بە تەنها یەک لاپەڕە یان یەک کەناڵ، گەورەترین مەترسییە. فێری بەبازاڕکردنی فرەکەناڵی (Omnichannel) بە.
  • یاسای 70٪ و 30٪ چییەو چۆن لە دۆخی سەخت و قەیران پێچەوانە دەبنەوە.

بڕیار بدە: مانەوە یان نەمان؟

بازاڕ بەزەیی بە کەسدا نایەتەوە. ئەوانەی ناگۆڕێن، دەسڕێنەوە. دەتوانیت بەردەوام بیت لە گۆشەگیری و سکاڵاکردن لە بازاڕ ، یان دەتوانیت ئێستا ڕیتمی فرۆشتنت کۆنترۆڵ بکەیتەوە.

ئێستا لە ڕێگەی لینکانەی خوارەوە وەریبگرە و بزنسەکەت لە مردن ڕزگار بکە!

وەڵامێک بنووسە