چۆن دەبیـتە ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری متمانەپێکراو و كاریگەر و داهات بەرز؟

TOT

کۆنفڕانسی گەورەی TOT

ئایا دەزانیت یەکێک لە ١٠ پیشە پڕداهات و پڕچێژەکەی جیهان هیچ سەرمایەیەکی گەورەی ناوێت؟

چۆن کارامەیییەکانت دەکەیتە داهاتێکی گەورە، گۆڕانکاری دروست دەکەیت و ئەم بزنسە سەرکەوتووە دادەمەزرێنیت؟

لەم سەردەمەدا کە کێبڕکێ گەیشتووەتە لوتکە، خاوەنکار و کۆمپانیاکان لە هەموو کاتێک زیاتر لە قەیراندان؛ لە لاوازی مارکێتینگ و کەمبوونەوەی فرۆشەوە بگیرە تاوەکو گرفتی کارمەند و دابەزینی قازانج. کەچی تۆ لە هەمان کاتدا خاوەن چەندین لێهاتوویی و ئەزموونی گەورەی، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: ئایا دەزانیت چۆن ئەم شارەزاییانە دەکەیتە سەرچاوەی سەروەت و ناوبانگی کۆمەڵایەتیت؟

ئەم سیمینارە تەنها باسێکی تیۆری نییە، بەڵکو نەخشەڕێگایەکی زێڕینە بۆ ئەوەی بزانیت چۆن لە خاڵە سفرەکەوە دەستپێبکەیت و ببیتە ئەو ڕاهێنەر و ڕاوێژکارەی کە بازاڕ پێویستی پێیەتی.

لەم بەرهەمە بێبەرامبەرەدا، چ بەڵێنێکت پێدەدەین؟

  • ناساندن و ئاشنابوون بە پیشەی داهاتوو: تێگەیشتن لەوەی بۆچی ڕاهێنەری و ڕاوێژکاری یەکێکە لە پڕبایەخترین پیشەکان.
  • شکاندنی بیانووەکان: بۆچی زۆرجار دەڵێین “پارە نییە” یان “من لەم بوارەدا باش نیم”، لە کاتێکدا کێشەکە تەنها نەزانینی میکانیزمەکەیە.
  • نەخشەڕێگای کرداری (Step-by-Step): چۆن لە ماوەیەکی کەمدا ببی بە پسپۆڕێکی ئاستبەرز و متمانەپێکراو.
  • نموونەی واقعی و زیندوو بۆ کوردستان: چۆن دەتوانیت بێ سەرمایە ببیتە خاوەن پشک لە بزنسە سەرکەوتووەکاندا تەنها لە ڕێگەی پێشکەشکردنی ڕاوێژکارییەوە.

خۆت لە کام ڕۆڵدا دەبینیتەوە؟

لەم بەرنامەیەدا فێردەبیت کە چۆن دەتوانیت:

  • ببیتە ڕاوێژکاری ئاست بەرز و كاریگەر لە هەر بوارێك كە حەز و خولیات هەیە وەك بواری: پزیشكی ، هونەریی ، عەقارات، بیناسازی، پێشانگا و بازرگانییە جۆراوجۆرەکاندا.
  • کێشەکانی بزنسەکەی خۆت چارەسەر بکەیت و ستافەکەت بەرەو لوتکەی سەرکەوتن ببەیت.
  • ببیتە خاوەن پشک لە کۆمپانیاکانی تردا بە بێ ئەوەی پێویست بە سەرمایەی دارایی بکات.
  • بزنسەکەی خۆت بکەیتە بڕاندێکی ناسراو و داهاتی مانگانەت مسۆگەر بکەیت.

بۆچی دەبێت ئەم بەرهەمە بێبەرامبەرە تا کۆتا خولەک بە وردی ببینیت؟

خەڵکی زۆر جار پێیان وایە بۆ دەستپێکردن پێویستیان بە واسیتە، بڕوانامەی زەبەلاح، یان سەرمایەی گەورە هەیە؛ بەڵام لەم پڕۆگرامەدا بۆت دەردەکەوێت کە ڕاهێنەری و ڕاوێژکاری وەک ئاو وایە؛ لە سەرەتادا لەوانەیە هەنگاوەکان سەخت بن، بەڵام وەک گلۆلەی بەفر گەورە دەبن و دەبنە هەرەسێکی گەورەی گەشەسەندن و ناوبانگ و ئازادیی فکری و دارایی.

ئەگەر دەتەوێت لە ناوەڕاستی ڕێگا نەمێنیتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە بدەیت بۆ گۆڕینی ژیانی خۆت و دەوروبەرت، ئەمە ئەو دەرفەتەیە کە هەرگیز ناتەوێت لەدەستی بدەیت.

ئێستا تەواوی سیمینارەکە بە وردی و سەرنجەوە گوێی بۆ بگرە، چونکە داهاتوو و پێگەی کۆمەڵایەتیی تۆ لەم ساتە بەنرخانەدا بنیاد دەنرێت!

لینکی داگرتن و سەیرکردن

وەڵامێک بنووسە