خولی تازەی ڕێبەریی زیرەكی دەستكرد
تایبەت بە پێشخستنی بزنس و مارکێتینگ و بەهێزکردنی ستاف و فرۆشیاران.
زۆربەی خاوەنکار و فرۆشیار و بەڕێوەبەران لە کۆمپانیاکان لە کوردستان بەردەوام لە هەمان بازنەی تەقلیدیدا دەسوڕێنەوە. تێچووی زۆری کارمەند، کاتی بەفیڕۆچوو بۆ ئامادەکردنی ڕیکلام و ناوەڕۆک، کێشەی دۆزینەوەی کڕیار، و فشاری بەردەوامی بەڕێوەبردن و كێشەی دووبارەكاری و … .
لەم کاتەدا، ڕەنگە پێت وابێت “زیرەکی دەستکرد” (AI) تەنها تەکنەلۆجیایەکی ئاڵۆزە، یان تەنها قسەیەکە و بۆ بازاڕی ئێمە گونجاو نییە. بەڵام دڵنیا بە، ئەم گومانەت گەورەترین هەڵەی داراییە کە دەیکەیت! لە کاتێکدا تۆ دوودڵیت، کۆمپانیا زیرەکەکان بەکارهێنانی AI یان کردووەتە چەکێکی نهێنی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانیان بۆ نیوە و خێراکردنی گەشەیان بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر.
نەزانین و دواکەوتن لەم تەکنەلۆجیایە، واتە بەجێمانی کۆمپانیاکەت لەلایەن ڕکابەرەکانتەوە وە دابەزینی فرۆش و قازانج و بەجێمان لە هەژموونی بازار .
بۆیە، کاتی ئەوە هاتووە سیستەمی کارکردنت سەر لە نوێ بونیاد بنێیتەوە و لەسەر بنەمایەکی نوێ بینا بکەیتەوە!
بە سەرپەرشتی و ڕاهێنەریی: نەزمی قادر
بەشی یەکەم: گۆڕینی عەقڵیەت و چوونە ناو جیهانی AI
• کۆتاییهێنان بە تەمومژی زیرەکی دەستکرد؛ تێگەیشتنێکی قووڵ بۆ ئەوەی چۆن ئەم تەکنەلۆجیایە كاتەكان دەکاتەوە بە پارە.
• ٦ یاسای زێڕین بۆ سەرکەوتن لەگەڵ AI کە ڕکابەرەکانت نایزانن.
.
بەشی دووەم: دروستکردنی کارمەندی نابەرجەستە (بەبێ مووچە!)
• فێربوونی ئەندازیاریی پرۆمپت (Prompt Engineering) بۆ بەکارخستنی AI وەک شارەزاترین ڕاوێژکار و كارمەند و بڕیاردەر كە هەمیشە لە گەڵتدایە.
• دروستکردنی یاریدەدەری تایبەت (AI Assistant) کە دەتوانێت کاری ١٠ کارمەندی ئاسایی بکات بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر.
.
بەشی سێیەم: شۆڕشی مارکێتینگ و دروستکردنی ناوەڕۆکی کەمەندکێش
• چۆن بێ خەرجکردنی یەک دینار بۆ دیزاینەر، وێنەی پڕۆفیشناڵ و ئینفۆگرافیک دروست بکەین بۆ كالا و بەرهەمەكان؟
• دروستکردنی بیرۆكەی ڤیدیۆی قسەکەر (Talking Head)؛ ئامادەکردنی پێشکەشکارێکی پڕۆفیشناڵ کە هەرگیز داوای مووچە ناکات!
• نوسینی سیناریۆ و دروستکردنی کارگەیەکی بێسنوور بۆ بیرۆکەی ڕیکلامی كاریگەر و ناوەڕۆكی هەڵمەتی كەمپین و بانگەشەی ریكلامی.
.
بەشی چوارەم: زیادبوونی فرۆش و باڵادەستی لە بازاڕدا(چۆن دەستت بگاتە كڕیارە گرانەكان كە بەهای تۆ دەزانن؟)
• کۆپیڕایتینگ بە AI: هونەری جادوویی گۆڕینی وشە بۆ پارەی نەختینە.
• داگیرکردنی ڕیزبەندی یەكەم و چاودێری بەسەر لاوازییەکانی بازار و ڕکابەرەکانتەوە لە ڕووی جیاوازی ڕكابەرییەوە.
• دیزاینکردنی هەڵمەتی فرۆشتنی زیرەک کە کڕیارەکان ناچار بە کڕین دەکات.
.
بەشی پێنجەم: شۆڕشی کارگێڕی، دامەزراندن و سەركردایەتی کۆمپانیا
لەم قۆناغەی خولەکەدا، کۆمپانیاکەت دەگوازینەوە بۆ ئاستێکی تر لە ڕێگەی ئەم تەکنیکانەوە:
•
شیکاریی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان: دۆزینەوەی ئەو کونە شاراوە و کوشندانەی کە فرۆشتنەکانتی لێوە ون دەبێت!
.
•
دروستکردنی کلتووری زیرەکیی دەستکرد: چۆن تیمە ئاساییەکەت بکەیتە سوپایەکی زیرەک و بێهاوتا بە بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد؟
•
هەڵسەنگاندنی سیڤی (CV) بە خێرایی باوەڕپێنەکراو: چۆن لەناو ١٠٠ کەسدا، تەنها بە چەند چرکەیەک ئەو “ئەڵماسە” بدۆزینەوە کە کۆمپانیاکەت پێویستی پێیەتی؟
.
•
پوختەی جێبەجێکاریی کۆبوونەوەکان : چۆن كۆبونەوەكان دەكەیتە پلانی جێبەجێكاری و دوای كۆبونەوەكان هەركەسە و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بكات.
•
دروستکردنی فۆڕمی دامەزراندن: دانانی داوێكی دەرفەتی زیرەکانە بۆ ڕاوکردنی باشترین بەهرەمەندەکانی بازاڕ!
•
پوختەکردنی بەڵگەنامە گەورەکان: چۆن بە یەک کلیک، کاری کاتژمێرێک بکەین بە یەک خولەک؟
•
دروستکردنی پرسیارە باوەکان (FAQ) و وەڵامدانەوەی نارەزایەتی و گریمانەکان : گۆڕینی گومان و دوودڵی کڕیارەکانت بۆ متمانە و دڵنیایی تەواو.
زانیارییەکانی خول:
* ناوی خول : ڕێبەری زیرەکی دەستکرد
* شوێن : سلێمانی (هۆلی راهێنانی ئاوەزهۆم)
* کات: ڕۆژانی شەممە (حەفتەی پێنج کاتژمێر ٢ بۆ ٧ ئێوارە)
•
ماوەی خول: ٤ هەفتە (٢٠ کاتژمێر لە ستراتیژیی و ڕاهێنانی پراکتیکی چڕ).
• %70 وانەكان پراكتیكی و گونجاو بە ژینگە و بزنسەكانی كوردستان . %30 تیۆری و نەزەری بۆ گۆڕینی باوەڕەكان و مایندسێتی وەستاو.
• مەنهەج و پڕۆگرامی تەواوی وانەكان دەدرێت بە ئامادەبوان بەمەیش ئاسانكاریی فێربوون و پێداچوونەوەی ڕاهێنانەكان مسەوگەر دەكات.
• هەر لە ناو كڵاس و وانەكان ڕاهێنان دەدرێت بە بەژداربوان بۆ ئەوەی تایبەت بە بوارەكەی خۆیان جێبەجێی بكەن.
•
وەبەرهێنان: (لە بری 500 دۆلار) تەنها بە 300 دۆلار بەژداری بكە (ئەم نرخە بۆ گروپەكانی تر بەرز دەبێتەوە!).
تێبینی : ستافی بزنس و کۆمپانیاکان(فرۆشیار و کارمەندانی تر) دەتوانن بە گروپ بەژداری بکەن .
ئێستا کاتی بڕیاردانە. دەتوانیت بەردەوام بیت لە کێشە کۆنەکان و دواکەوتن لە بازاڕ، و زیادبوونی تێچووەكانت یان دەتوانیت ببیتە یەکێک لەو فرۆشیار و بەرێوەبەر و کۆمپانیا پێشەنگانەی کە بە هێزی زیرەکی دەستکرد بازاڕ کۆنتڕۆڵ دەکەن.
بۆ ناوتۆمارکردن و مسۆگەرکردنی کورسییەکەت، هەر ئێستا پەیوەندی بکە:
07736983713
07503077651(واتس ئەپ)
07503077651

