بزنسی كه‌سێتی یان هه‌لی كار ؟

بزنس ، هه‌لی كار ، ده‌رامه‌ت

جیاوازی بزنسی كه‌سێتی له‌ گه‌ڵ هه‌لی كاردا

نه‌زمي قادر

بزنسی كه‌سێتی

1-خۆت خاوه‌نی ئیشه‌كه‌یت واته‌ ئیشه‌كه‌ هی خۆته‌ .

2-خۆت خاوه‌نی تواناو به‌هره‌كانتی و ئه‌یانكه‌یته‌ سه‌رچاوه‌ی ده‌رامه‌ت .

3-له‌ بزنسی كه‌سێتی به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌كردندایت هه‌میشه‌ هه‌وڵی فێربونی به‌رده‌وام ئه‌ده‌یت و دو رۆژت وه‌ك یه‌ك نیه‌ .

4-له‌ روی ده‌رامه‌ته‌وه‌ به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 4 هێنده‌ داهاتت هه‌یه‌ وه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌ مانگانه‌وه‌ .

5-هه‌مو ئیمتیاز و قازانجه‌كه‌ی به‌ پله‌ی یه‌ك هی خۆته‌ .

6-له‌ جێی ئه‌وه‌ی ده‌ربكرێیت گه‌شه‌ی پێ ئه‌ده‌یت بۆ شوێنه‌كانی تر .

هه‌لی كار

1-كه‌سانی تر خاوه‌نی ئیش و كاره‌كه‌ن و تۆ وه‌ك ئامرازیت .

2-كه‌سانی تر خاوه‌نی توانا و به‌هره‌كانتن وه‌ك رێكخراو ، په‌یمانگا ، گروپ و …

3-به‌ر‌ده‌وام نیت له‌ گه‌شه‌كردن چونكه‌ رێگه‌ ناده‌ن پرۆژه‌ و بیرۆكه‌كانت جێبه‌جێ بكه‌یت .

4-ئه‌بێ چاوه‌رێ بكه‌یت تا سه‌ری مانگ ئه‌نجا به‌رێوه‌به‌ر پاره‌ت پێ بدات .

5-به‌رێوه‌به‌ر زۆر به‌ قورس و زه‌حمه‌ت پاره‌ی مانگانه‌ت بۆ زیاد ئه‌كات ئه‌ویش به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م .

6-هه‌مو ئیمتیاز و قازانجه‌كه‌ بۆ خاوه‌نی دامه‌زراوه‌كه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ .

7-هه‌ركات پێویستی پێت نه‌ما به‌ بیانویه‌ك ده‌رت ئه‌كات .

 

وەڵامێک بنووسە