6 قۆناغی گرنگ پێش دەست پێكردن و دامەزراندنی بزنس

بە دڵنیاییەوە بینیوتانە كە كەسێك پارەیەكی زۆری خستوەتە كارەوە پاش ماوەیەك شكستی هێناوە و دوچاریی ئیفلاسی بووە !

زۆرێك لە كارەكان هاوشێوەی یەكترن ، هچ كەسێك نایەت ئۆتۆمبێلێكی مۆدێك بەرز بكڕێت بەڵام شۆفێری نەزانێت! دەبێت پێش كرێن خۆی فێری بكات و یاساكان بزانێت بۆ ئەوەی دوچاری زیان و ڕووداوی هاتوچۆ نەیەت . هیچ جوتیارێك زەویەكی كشتوكاڵی ناكڕێت ئەگەر نەزانێت چ بەرهەمێك بچێنێت و كەی و چۆن بیچێنێت ! دەبێت پرسیار بكات یان بە ئەزمون لە كەسانی ترەوە فێر ببێت ، بۆ ئەوەی شەتڵ و جۆری تۆوەكان بناسێت بە گونجاوی لە گەڵ جۆری خاك و ئاووهەواكەی . بەمەیش وا دەكات بەروبومی باش بێت وە لە مەترسیەكانی نەخۆشی ڕۆك و كەمی بازار ڕزگاری ببێت .

بازرگانی كردن و دامەزراندنی بزنسیش بەهەمان شێوەیە دەبێت سەرەتا فێر ببیت پاشان دەست پێ بكەیت بە شێوازی كرداریی بۆ ئەوەی لە دۆخە سەختەكان و قەیرانەكاندا نەكەویت .

 

قۆناغی یەكەم / پێش دەست پێكردن خۆتان فێر بكەن و فێركاریی ببینن

دامەزاندنی بزنس بۆ جێبەجێكردنی بیرۆكەیەكە كە لە مێشكدا هەیە . وێنەیەكی ڕوونی ئەو بیرۆكەیەو چۆنیەتی دەست بەكار بوون پێویستی بە فێربوونی هەیە (لە كتێب . خول . ڕاوێژ . چاودێری . سیمینار و …)هەموو ئەمانە پێیان دەوترێت فێربوون . زۆر هەڵەیە تەنها پشت ببەستیت بە ئەزمونی خۆت ، چونكە تاوەكو ڕێگایەكی دروست دەدۆزیتەوە دەیان جاری رێگای هەڵە دەبڕی و زۆر جار شكستی یەكجاری دەبێتە مەنزڵگات .

بیرۆكەكەت لە گەڵ جۆری كەسیتی خۆت و حەز و مۆدێلی بزنسەكەت دیاری بكە .

قۆناغی دووەم / بزنس پلانێكی تۆكمە و باش بنوسن بۆ بزنسەكەتان

نوسینی بزنس پلان قورس و ئاڵۆز نییە ، لە ماوەی حەفتەیەك دەتوانیت بە روونی بەشەكانی بنوسیت و وێنەی گشتی بزنسەكە بخەیتە سەر كاغەز . بزنس پلان لە دیدگا و پەیامەوە دەست پێ دەكات تا گەشەسەندن و فراوانكردنی بزنسەكە .

 

قۆناغی سێیەم / ناوێكی بازرگانی گونجا لە گەڵ بزنس و پەیامەكەت دیاریی بكە

هەبونی ناوێكی جوان و باشی بازرگانی رێگاخۆشكەرە بۆ بوون بە بڕاند . ناوێك كە وێنەیەكی ڕوون لە مێشكی موشتەریی دروست بكات . ئاسان بیر بێتەوە . هەستی كەسێتی لای موشتەریی و تیم دروست بكات .

 

قۆناغی چوارەم / بە بچوكی دەست پێ بكە بەڵام بەردەوام بە

سەرەتا لە چەند جۆر بەرهەمێكیەوە دەست پێبكە . كڕیاریی بۆ ڕاكێشە دوای بەكار هێنان هەڵسەنگاندنی كوالێتی بەرهەم بكە و بۆچونی كڕیارەكان وەربگرە . ئەگەر هەموو شت باش بوو بەرهەمەكان زیاد بكە .

 

قۆناغی پێنجەم / ڕكابەرەكانتان كێن و چ جۆرە بەرهەمێكیان هەیە

شیكردنەوە و هەڵسەنگاندانی ڕكابەر قازانجێكی زۆر باشی هەیە و لە مەترسی ریسك و زیان دەتانپارێزێت . ئەو بزنسەی كە دایدەمەزرێنیت بە سەیركردنێكی دەوروپشت بۆت ڕوون دەبێتەوە كە چ كەسانێكی تر لە هەمان بەرهەمیان هەیە . لە ئاستی ڕكابەرەكانتان جیاوازی ڕكابەریی دروست بكەن . كاتێك لە هەمان بەرهەمی تۆ هەیە جیاوازی دروست بكە لە جۆری خزمەتگوزاریی .

 

قۆناغی شەشەم / دروستكردنی تیم و ستاف (بەرێوەبردن و فرۆش)

هەبونی ستافێكی كارامە، گەشەكردنی بزنسەكە ئاسان و خێراتر دەكات . دەبێت بگەرێن بە دوای باشترینەكاندا یاخود خۆتان باشەكان بكەنە باشترین . ستاف و كارمەندان دەتوانن ببنە هۆكاری ڕاكێشان كڕیار یاخود ببنە هۆكاریی تۆران و دورخستنەوەی كڕیار .

بزنس بە یەك كەس دادەمەزرێت بەڵام بە یەك كەس بەرێوە ناچێت .

 

نوسەر / نەزمی قادر

دەتەوێت كارامەیی و ڕۆشنبیری بواری دامەزراندنی بزنس بەرز بكەیتەوە ؟

هەر ئێستا كلیك بكە

 

3 thoughts on “6 قۆناغی گرنگ پێش دەست پێكردن و دامەزراندنی بزنس

وەڵامێک بنووسە