ئەو هەڵە كوشندانەی كە دەبنە هۆی لە ناوچوونی بزنس و كۆمپانیاكاندا لە مانەی خوارەوە خۆیان دەبینەوە :
1.سەرکردایەتیی لاواز
گرنگترین کاری بەڕێوەبەری بزنس پەیداکردن، دامەزراندن و هێشتنەوەی ئەو کەسانەیە کە کارەکانیان باشتر لە ڕکابەرەکانی کۆمپانیا ئەنجام دەدەن. بەڕێوەبەران لە هەر ئاستێکدا دەبێت بزانن کە گرنگترین کاریان ڕاهێنەرایەتی و هاندانی کارمەندانە تاوەکو بە باشترین لێیان شێوە سوودمەند ببن.
2.دامەزراندن و هێشتنەوەی کارمەندی پلە 2 و پلە 3
کارمەندی پلە یەک بە ئامانجەکانیان دەگەن و پێشەنگی کارن لە بەهای سەرەکیی کۆمپانیادا. کارمەندانی پلە 2 و 3 کاردنێکی زۆر باشیان نییە. تەنانەت باترین بەڕێوەبەرەکانیش ناتوانن کارمەندانی پلە 2 و 3 بکەن بە کارمەندی پلە 1. بەڕێوەبەرە کاریگەرەکان هەوڵ دەدەن تەنها کارمەندی پلە 1 دابمەزرێنن. تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدەن خەرجی موچەش کەم بکەنەوە، دامەزراندن و هێشتنەوەی کارمەندە ئاست بەرزەکان پڕخەرجیترین کارە لە زۆربەی کۆمپانیاکاندا.
3.ناڕوونی دارایی
کاتێک بارودۆخی دارایی کۆمپانیا دەستنیشان دەکەن، دەتوانن کارەکان و ئامانجەکانتان ئەولەویەتبەندی بکەن. بە بێ ئەم ئاگاداربوونە هەرگیز ناتوانن تێبگەن بزنسەکەتان چ پێگەیەکی هەیە یان چۆن بەرەوپێشەوە دەچێت. بە دیاریکردنی بارودۆخی دارایی دەتوانن پێوەر و پێشبینییەکی باڵا بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندان دیاری بکەن. داهات بە تەنها ڕۆشنکەرەوە نییە.
4.پلە و پێگە کارییە بەتاڵەکان
زۆربەی کۆمپانیاکان کارمەندانێکیان هەیە کە لێهاتووییان لەگەڵ پیشەکەیاندا گونجاو نییە کە ئەمە نیشان دەدات ئەم کۆمپانیایە گرنگی بە ڕێکخستنی کارمەندان نادەن. پیشە کلیلییەکان بە باشترین کارمەندەکان پڕ ناکەنەوە و زۆرێک لە پیشە گرنگەکان بە بۆشی دەهێڵنەوە. کارمەندی بێ توانا دادەمەزرێنن تاوەکو موچەی کەمتری پێ بدەن و خەرجییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن. دامەزراندنێکی نەگونجاو بە واتای پێگە و جێگەیەکی پیشەیی نادیارە. بەڕێوەبردنی کارمەندی بێ توانا کاتێکی زۆرتری دەوێت کە دەبێتە هۆی کون و ئەم کارمەندانەش کەمتر بەهرەمەند دەبن کە ئەمەش کونێکیترە.
5.جێگۆڕکێ پێکردنی زۆری کارمەندان
لە پێناو ڕێگریکردن لە شوێنگؤرکێ پێکردنی کارمەندان، پڕۆسەیەکی بەهێز بۆ چاوپێکەوتن و دامەزراندن پەیڕەو بکەن. پۆستی دامەزراندنی کارمەندی نوێ بە داخوازیکارە گونجاوەکانی پۆستەکە بسپێرن. شوێنگۆڕکێ پیکردنی کەم یان شوێنگۆڕکێ پێنەکردنیش گرفتێکیترە. هەرجۆرە جێگۆڕکێ پێکردنێک (زۆر زیاد یان زۆر کەم) دەتوانێت نیشانەی ڕەزامەندیی دامەزراوەیی، لاوازی یان پێوەری لاواز بێت.
6.کاری بێ ئامانج
کاری بێ ئامانج بە ئەندازەی کارنەکردن خراپە. هەموو کۆمپانیایەک بۆ هاندانی کارمەندانی پێویستی بە ئامانجێکی گرنگ هەیە. بەو پێیەی کە کۆمپانیاکان بۆ بەدەستهێنانی داهات لە بازاردا بوونیان هەیە؛ بەڵام نابێت تەنها ئامانجیان پەیداکردنی داهات بێت. هیرب کیلیهر، بەڕێوبەری جێبەجێکاریی هێڵی ئاسمانیی ساوس وێست ئامانجی فڕۆکە هەرزانەکانیان بە ئەمە دەزانێت کە ((توانای سوودوەرگرتن لە فرۆکە بە بەکارهێنەر و سەرنشینانی پاس دەدات)). کارمەندان بە تامەزرۆییەوە لەم بیرۆکەیە پارێزگاری دەکەن. سەرەڕای هەڵشکانی ڕۆژانەی کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانی، ساوس وێست هەر ساڵێک قازانجی زیاتر بەدەست دەهێنێت. بە بەرهەمهێنانی کاڵای باش (وەکو کۆمپانیای ئەپڵ) یاخود پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی نایاب (وەکو میوانخانەکانی ریتزکارلنتۆن) ئامانجی بەرز و هاوشێوە بۆ کۆمپانیاکەتان دیاری بکەن.
7.بێ توانایی لە دروستکردنی تایبەتمەندی
تایبەتمەندکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان تا ڕادەیەکی زۆر ئەستەمە. لە بری ئەوەدا، بەرهەم و خزمەتگوزارییە نائاساییەکان پێشکەش بکەن و تەرکیز بکەنە سەر چارەسەری گرفتەکانی موشتەری بە (شێوازی تایبەت). لە پێناو دروستکردنی بەهای جیاواز لە ڕکابەرییەکان، لێکۆڵینەوەی مەیدانی بکەن، گفتوگۆ لەگەڵ موشتەریدا بکەن و بزانن چ شتێکیان بۆگرنگە و چ چاوەڕوانییەکیان لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتان هەیە. پاشان کاڵا و خزمەتگوزاریی گونجاو پێشکەش بکەن. بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتان دەبێت سەرووئاسایی بن و ئەمەش تەنها قسە و دروشمی بازاڕگەریتان نەبێت.
8.تەرکیزکردنە سەر تاکتیەکان لە جێی ستراتیجییەکان
زۆربەی کۆمپانیاکانی تاکتیکی زۆریان هەیە؛ بەڵام ستراتیجی نین. لە پێناو پلانێکی ستراتیجیی گونجاودا، هاوکات گرنگی بە 6 بابەت بدەن: چۆن بڕی فرۆش زیاد بکەن. چۆن پاساو نرخی زۆری بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانتان بهێننەوە. چۆن کەمی سەرچاوەکان بەڕێوە ببەن. چۆن خێراتر و لە هەمان کاتدا باشتر و چۆن ژیرانەتر کار بکەن. کاتێک بۆ بیرکردنەوەی ستراتیجی تەرخان بکەن. بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاریی کۆمپانیاکان دەبێت هەفتەی جارێک (بەلای کەمییەوە دوو کاتژمێر) و سێ مانگ جارێک (بەلای کەمییەوە ڕۆژێکی تەواو) بۆ بەرنامەڕێژیی ستراتیجی لەگەڵ ڕاوێژکاراندا کۆ ببنەوە.
9.لە هەموو شوێنێکدا بە شوێن بەدەستهێنانی داهاتەوە بن
بەشی زۆری ستراتیجی تەرکیزی لە سەر زیادکردنی داهاتە، بەڵام هەموو داهاتەکان وەکو یەک نین و هەموو موشتەرییەکانیش هاوشێوە نین. بەشێک لە موشتەرییەکان بەڕاستی سوودبەخشن، لە کاتێکدا کە ئەوانیتر وادەکەن لە شوێنی خۆتاندا بخولێنەوە. شێوازی بزنسەکان دەبێت تا ئاستێکی باش کارا بێت و دەبێت ناسینێکی تەواوی دەربارەی موشتەرییەکان هەبێت. بۆ دوورکەوتنەوە لە کونی سوود و قازانج تەرکیز لە سەر موشتەریی گونجاو و شێوازەکانی بەدەستهێنانی داهات بکەنەوە. دەبێت کۆمپانیا لە بەشێکی گونجاوی بازاڕدا کار بکات تاوەکو بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی بە دروستی پێگەسازی بۆبکات و زۆرترین داهاتی گریمانەیی شیاوی هەبێت. لە پێناو زیادکردنی قازانجدا دەبێت هەمیشە خزمەتی بەشێکی گونجاوی موشتەرییەکان بکەن.
10.ڕاگەیاندنی نەگونجاوی ئامانج و چاوەڕوانییەکان بە کەسانیتر
سەرکەوتن پێویستی بە پەیوەندییەکی ڕوون و ئاشكرا لەگەڵ موشتەری، کارمەند و سەرجەم خاوەن بەرژەوەندییەکاندا هەیە. ئەم ئاڵەنگارییە بە گەورەتربوونی کۆمپانیا زیا دەکات. پەیوەندییە لاوازەکان کونی گەورە لە سەتڵی کۆمپانیادا دروست دەکەن. لەبۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان سوود لە فەلسەفەی ((سمارت)) وەر بگرن. لە سەر بنچینەی ئەم فەلسەفەیە ئامانجەکان دەبێت:
دەستنیشانکراو بن: ئەو چاوەڕوانییەی لە کارمەندانتان هەیە بە وردی ڕوونی بکەنەوە.
پێوانەکراو بن: ئەولەویەتێک دیاری بکەن کە ببێتە هۆی هەڵسەنگاندنێکی وردی ئەنجامەکان.
بەردەست بن: ئامانجێکی شیاوی بەدەستهێنان دیاری بکەن
واقیعبینانە و بڵند بن: ئامانجێکی بەرزتان هەبێت.
بەرنامەرێژ بن: بۆ هەر کارێک ماوەیەک دیاری بکەن.
11.جەختکردنەوە لە سەر ئەولەویەتە هەڵە و ناجۆرەکان لەگەڵ تیمدا
ئەولەویەتبەندیی لاواز هۆکاری سەرەکی شکتی کۆمپانیاکانە لە گەیشتن بە کارکردنێکی نایاب و سوودێکی زۆردا. ئەولەویەتبەندییەکی گونجاو پێویستی بە پلان و جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی بەهێزی بزنسە کە ئامانجی کۆمپانیا نیشان بدات، هۆکاری تایبەتیبوونیان بخاتەڕوو، کەسایەتیی موشتەرییە سەرەکییەکان، ئامانجی کۆمپانیاکان، ژمارە گرنگەکانی کۆمپانیا لە هەر وەرزێکدا، ئەولەویەتەکانی ساڵانە، ئەولەویەتەکانی سێ مانگە و ئەولەویەتە تایبەتییەکانی بەڕێوەبەرەکان لە هەر وەرزێکدا دەستنیشان دەکات. بۆ هەر بابەتێک سێ تا پێنج ئەولەویەت دیاری بکەن.
12.دوورکەوتنەوە لە سەرپێچی و نا وتن
بە بێ بەڕێوەبردنێکی کاتی گونجاو سەرکەوتوو نابن. تەرکیزکردنە سەر باشترین کارمەندەکان پێویستی بە وتنی نەخێرە بەو کارانەی کە کاتی ئێوە و کارمەندانتان بەفیڕۆ دەدات. لەبۆ تەرکیزکردنە سەر ئەو کارە دروستانە، بەلای کەمییەوە دەبێت بە 25 لە سەدی ئەو دەرفەت و بەرپرسیاریەتییانەی کە دێنە سەر ڕێتان، ((نەخێر)) بڵێن.
13.هەڵسەنگاندنی ژمارەی هەڵە
بەگوێرەی هەژماری داهات و بوجەی گشتی کۆمپانیا، ماتریکسە گرنگەکانی وەکو ماتریکسی فرۆش، پارەی کاڵا فرۆشراوەکان، پەراوێزی قازانج (Profit Margin)، خاڵی هاوسەنگی (Break-even)، کرێی هێزی کار، قازانج، وەرگیراوەکان، لیستی کەلوپەلی کۆگا (Inventory)، کارە تەواونەبووەکان، قەرز و پارە نەختینەکان دەستنیشان دەکات. ئەمانە ((نیشانە دواکەوتووەکان)) یان ((ماتریکسی پاش ڕووداوی ڕاستی))ن. هەروەها گرنگی بە ((نیشانە پێشکەوتووەکان)) وەکو ئاماریی پەیوەست بە وەفاداریی موشتەری و بەهای کارامەیی هێزی کار و جگە لەمانەش بدەن. یەک یان دوو دەستەی گرنگی کۆمپانیا بەڕێکوپێکی کۆنتڕۆڵ بکەن. بۆئەوەی کە تێ بگەن کام ئامارە دەبێت بگرنە بەر، لاوازی سەرەکیی مۆدێلی بزنس و لاوازی سەرەکیی جێبەجێکردن دەستنیشان بکەن. بزانن بۆچئ موشتەری لەدەست دەدەن و هۆکارەکانی بێتواناییتان لە هێشتنەوەی موشتەرییە نوێیەکاندا دەستنیشان بکەن.
14.بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە ناکاریگەرەکان یان بەڕێوەنەچوونی کۆبوونەوەکان
کۆبوونەوە ئامانجدار و کاراکان ئەو توانایەتان پێ دەدەن تاوەکو لە چەند ڕوویەکەوە چاودێری بەرەو پێشچوون بکەن. باشترین کۆبوونەوەکان بە شوێنی بڕیاردانی گونجاوەوەن، دووبەرەکی و ناکۆکییەکان چارەسەر دەکات، تەرکیز لە سەر ئامانج نەک دەستووری کار دەکات، لە باشترین کاتدا بەڕێوە دەچن، لە کاتی خۆیاندا دەستپێ دەکەن و لە کەسانی گونجاو پێک دێن. کاتێک کۆبوونەوە کاریگەر بێت، ڕێکخەرەکە دەتوانێت سەرکەوتن یان شکستی کارەکە بە ئاسانی هەڵبسەنگێنێت.
15.بێ توانایی لە دروستکردنی فەرهەنگی بەرپرسیاریەتی
هیچ کارێک بە بێ هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتی ئەنجام نادرێت. بەرپرسیاریەتی فەرهەنگ و پڕۆسە پێکەوە تێهەڵکێش دەکات. هەبوونی پلانێکی کاریی گشتگیر بنچینەی هەڵگرتنی بەرپرسیاریەتییە. ئەمجۆرە پلانە بەرپرسیاریەتییانە، گرفتەکانی ڕێگری سەرکەوتن، باشترین ڕێگاکانی گەیشتن بە سەرکەوتن، دەرفەتەکان و کاتی بەسەرچوونیان دەستنیشان دەکات، ئەرک زیاد دەکات و میکانیزمێک دەدات بە بەرنامەدارێژەران تاوەکو لە دروستیی پڕۆسەکان دڵنیا ببنەوە.
نوسین و ئامادەكردن : ستافی ئەكادیمیای ئاوەزهۆم
سەرچاوە www.awazhome.com
كلیك بكە بۆ بینینی ئەم بەرنامە ڤیدیۆیە