لەبەر ئەم شەش هۆكارەیە ده‌بێت رۆژانه‌  كتێب بخوێنیته‌وه‌ ؟

خوێندنه‌وه‌ ، خێراخوێندنه‌وه‌ ، یادگه‌

 

نه‌زمی قادر

 

1-هاندان و پاڵنه‌ری زه‌ینی : لێكۆلینه‌وه‌كان ده‌ریان خستوه‌ هه‌بونی هاندانی زه‌ینی به‌ شێوازی به‌رده‌وام خێرایی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه‌(ئه‌لزایمه‌ر) كه‌م ئه‌كاته‌وه‌ ، چونكه‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی بیرچونه‌وه‌ نه‌جوڵانه‌ ، كاتێك ئه‌خوێنیته‌وه‌ مێشك به‌رده‌وام له‌ جوڵه‌یه‌ وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ راهێنانی پێ بكرێت . تۆنی بوزان ئه‌لێت : خوێندنه‌وه‌ بۆ مێشك وه‌ك راهێنانی ئایرۆبیك وایه‌ بۆ جه‌سته‌ .

2-كه‌مكردنه‌وه‌ دڵه‌راوكێ و قه‌له‌قی : دكتۆر دیوید لویس له‌ توێژینه‌وه‌كه‌یدا باس له‌وه‌ ئه‌كات كه‌ خوێندنه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی %68 توانای كه‌مكردنه‌وه‌ دڵه‌راوكێی هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت زیاتر له‌ پیاده‌ره‌وی و قاوه‌ خواردنه‌وه‌ كار ئه‌كاته‌ سه‌ر مێشك .

 

3- زانست و زانیاری : هه‌تا زیاتر بخوێنیته‌وه‌ پریت له‌ زانیاری ، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ر بوارێكی دیاریكراو بخوێنیته‌وه حه‌فته‌ی كتێبێك ته‌واو بكه‌یت سالانه‌ ئه‌كاته‌ زیاتر له‌ 50 كتێب وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ دكتۆرایه‌كت له‌و بواره‌ وه‌رگرتبێت .

ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك له‌ حه‌فته‌یه‌كدا قورسه‌ و كاتت نیه‌ سه‌یری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بكه‌.

 

4-فراوانی بازنه‌ی وشه‌زانی : هه‌تا زیاتر بخوێنیته‌وه‌ زۆرتر ئاشنای وشه‌ی نوێ ئه‌بیت له‌ هه‌مو كه‌لتور و زاراوه‌كان ، ئه‌مه‌یش وا ئه‌كات لێهاتو و به‌توانابیت له‌ پیشه‌كه‌ی خۆت . قسه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌لێت : به‌ێوه‌به‌ره‌كه‌تان بازنه‌ی زشه‌زانی زیاتره‌ له‌ ئێوه‌ بۆیه‌ بوه‌ته‌ به‌رێوه‌به‌رتان .

 

5- به‌هێزكردنی یادگه‌ : چونكه‌ ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خانه‌ خۆله‌مێشیه‌كانی مێشك چالاك بن ، توانای خه‌یاڵكردن به‌ هێز ئه‌كات ، وه‌ به‌شی راستی مێشك چالاك ئه‌بیت له‌ گه‌ڵ به‌شی چه‌پ .

 

6- به‌هێزكردنی توانای نوسین : خوێندنه‌وه‌ و نوسین په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزیان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌ ، ئه‌گه‌ر زانیاری زۆر و بازنه‌ی وشه‌زانی به‌هێزبێت توانای نوسین زۆر پێش ئه‌كه‌وێت . خوێندنه‌وه‌ شاره‌زات ئه‌كات له‌ كه‌لتور و دابونه‌ریتی ولاتان .


توانای خوێندنەوە و تەركیز و تێگەیشتنت زیاتر بكە

لەبیرچونەوەت مەهێڵە!

2 thoughts on “لەبەر ئەم شەش هۆكارەیە ده‌بێت رۆژانه‌  كتێب بخوێنیته‌وه‌ ؟

وەڵامێک بنووسە