مێژووی گهشهسهندنی زانستی خێراخوێندنهوه
نوسهر نهزمی قادر
ئەستەمە سەردەمێکی رون و دیار بدۆزینەوە بۆ سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم زانستە بەلام ئەوە رونە کە لە دێر زەمانەوە کەسانێک هەبون جیاواز و خێراتر لە کەسانی دەوروپشت خوێندویانەتەوە وە ئەم مرۆڤانە وەک کەسی تایبەت سەیر کراون یان زۆرجار هەستێکی پیرۆزی یان خواوەندییان بۆیان هەبوە ، وە پێیان وتون مرۆڤی سەیرەبین (غارق العادە). ئەم هۆکارە وای کردوە زۆرینەی مرۆڤەکان گرنگی پێنەدەن چونکە وایان زانیوە ناتوانن بگەنە ئەم پلەیە . بۆ نمونە لە سەردەمی رابردو لە ناوکاهینەکان چەندین تەکینک و شێواز هەبوە بۆ خێرا لەبەکردن و زانینی ناوی کەسەکان ، ئەم رێگایانەیان بە کەسانی تر نەوتوە بۆ ئەوەی بە پیرۆزی سەیریان بکرێت ! کەچی بەهۆی دزەکردن و بردنی ئەم تەکنیکانە لە لایەن چەند کەسانێکەوە بۆ دەروەی کۆشک و جێبەجێکردنیان لەلایەن کەسانی ترەوە ئەو رونبویەوە کە هەموان ئەتوانن بەو پلەیە بگەن و خێراتر ناوی کەسەکان لەبەر بکەن و بیریان نەچێتەوە .
زۆر جار مرۆڤەکان ئەوەندی سەرسامی شێواز و رێگاکان بون نەیانوسیتوە بگەرێن بەدوای هۆکارەکەی ! بۆ نمونە لە مێژوی ئیسلام زۆرکەس هەبوە سەرسام بوە بە پێشەوا (شافعی ، بوخاری ، نەوەوی) کەچی بە دەگمەن ئەبنیت پرسیاریان لێکردبێت هۆکار چییە تۆ بەو خێراییە ئەتوانی کتێب بخوێنیتەوە وەلە یادگەت بمێنیتەوە !؟ یان کەسانێک هەن سەرسامن دکتۆر زاکیر نایک ، کەچی کەمن ئەوانەی لێیان پرسیوە بۆچی یادگەت ئەوەندە بەهێزە ، دکتۆر زاکیر خۆی ئاماژە بەوە ئەدات کە رێگا و تەکنیک بەکار ئەهێنم وە ئەتوانین کەسانی تر فێربکەین بەلام مرۆڤەکان دیسانەوە باوەڕ ناکەن ! ئەمانە لەبەر ئەو هۆکارانەی سەرەوە بوو کە بونەتە رێگر لەبەردەم گەشەکردنی توانای تاک .
1-بۆچی ئەم زانستە لەم کاتەدا سەری هەڵدا؟
هەندێ سەرچاوە ئاماژە بەوە ئەدەن کە ژمارەی نوسراو و ئەوبابەتانەی ساڵانە بڵاو ئەکرێنەوە لە ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتی و سایتەکان و … ئەگەر وەک کتێب لەچاپیان بدەین ، نزیک ئەبێت لە قەبارەی تەواوی ئەو کتێبانەی لە مێژوی مرۆڤایەتیدا لە نوسراون و لەچاپدراون . ئایا ئەمە سەرسامت ئەکات !
ئەم سەردەمە ناسراوە بە سەردەمی تەقینەوەی زانیاری . برایان ترێسی ئەلێت 3شت هەیە جڵەوی ژیانت بەرێوە ئەدات یەکێک لەوانە زۆربونی زانست و زانیاریە ، لە ماوەی 1 تا 3 ساڵ زانست و زانیاری دوبەرامبەر ئەبێتەوە . ئەگەر ئاگاداری پێشخستنی خۆت نەبی بە هۆی وەرگرتنی زانیاری و سود وەرگرتن لە کتێب تەنها دوای 5 سالیتر هیچ کارامەییەکی گرنگت پێ نیە بۆ پێشخستن و خۆشکردنی ژیانت هەتا چارەسەری پرسیارەکانتی پێ بکەیت .
زۆربونی ژمارەی کتێب و چاپەمەنیەکان لە ئێستادا نیشانەی گرنگیدانە بەم زانستە، هەتا زیانیاریت لەسەر بابەتێکت هەبێت باشتر ئەتوانی هەڵسوکەوتنی لەگەڵ بکەیت ، ئێستا کتێبەکان لەهەموبوارەکانی ژیاندا بونەتە مامۆستای کاریگەر
ئیمرسۆن ئەلێت : زۆر جار کتێبەکان رۆڵیان لە رۆڵی دایک و باوکم زیاتر بوە لە ژیانمدا .
ئەتوانین بڵین %70 پێشکەوتنەکانی مرۆڤ لە ئێستادا بەستراوەتەوە بە خوێندنەوەی کتێبەوە لە بورارە جیاوازەکاندا .
وەک لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا گەشەکردنی ئەم زانستە بۆ کەمتر لە سەدساڵ ئەگرێتەوە بەشێوەی کردنەوە خول و سیمینار کە هەمو کارامەیی و تەکنیکەکان لە شوێنێک باس بکرێت بۆ ئامادەبوو .
پاش جەنگی جیهانی دوەم و دۆزینەوە و بەکارهێنانی فرۆکە بۆیان دەرکەوت مرۆڤ توانای بینینی خاڵە دورەکانی نییە گەران بەداوی چارەسەر و بۆ ماوەی 21 رۆژ راهێنانیان کرد بە فرۆکەوانەکان بە ئامێری تاکیس تۆسکۆپ (ئەم ئامێرە هاوشێوەی داتاشۆی ئێستایە)لەسەر ئامێرەکە وێنەی خێرا دەرۆیشت بە جۆرێک ماوەی نێوان هەر وێنەیک 5چرکەبوو لە گەڵ وێنەی دوای خۆی ، وردەوردە ماوەی نێوان وێنەکانیان کەم کردەوە واتە وێنەکان خێراتر بەداوی یەکدا ئەهاتن و بەم راهێنان کردنە توانای بینینی فرۆکەوانەکان زۆر باشتر بوو بە بەراورد بە رابردوو ، ئەم ئەزمونەیان گواستەوە بۆ کتێب واتە لە جێگای وێنەکان وشەیان بەکارهێنا ! ماوەی نێوان وشەکانیان کەمکردەوە واتە خێراتر درۆیشتن لەسەر ئامێرەکە ، لە دوای راهێنان کردن بە خوێنەر توانای بینین و تێگەیشتنی نزیکەی 3 هێندە بەرز بویەوە .
لەو سەردەمە بەدواوە توێژینەوەکان لەسەر مێشک و چاو زیاتر بون و رێگای نوێتر دۆزرانەوە کە خێراتر و باشتر کتێب بخوێنینەوە ، ئەم کتێبە بۆ ئەوە نوسراوە ئەم رێگا و تەکنیکانە بۆ رونبکاتەوە تا بتوانی بەکاریان بهێنیت .
2- چ هۆکارێک وای کرد پەنابۆ ئەم زانستە ببەن ؟
لە ساڵانی رابردودا توێژینەوەک کرا لەسەر ئاستی هەر پێنج کیشوەرەکە (ئاسیا ، ئەوروپا ، ئەفریقا ، ئوسترالیا ، ئەمریکای باکور ، ئەمریکای باشور) ئەم توێژینەوەیە لە نێوان 100هەزار کەس لە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگا ئەنجامدار ، راپرسیەکە ئەوە بوو کە ئێوە لە بازنەی کاری خۆتاندا لە چ کارامەییەک دا پێتان باشە گەشەتان پێ بدرێت ؟!
ئەنجامی توێژینەوەکە بەم شێوازە بوو لە ناو سەد هەزار کەسدا 20 بابەتیان دیاری کردبوو بۆ ئەوەی خول و سیمیناریان بۆ بکرێتەوە یان رێگا و تەکنیکی نوێیان فێربکرێت بۆ گەشەپێدانیان . بەبۆچونی تۆ لەو 20 بابەتە هەمویان لە چ خاڵێکدا یەکسان بون کە هەموان داوایان کربوو ؟
ئەوەی هەموان داوایان کربوو گەشەیان پێ بدرێت لە خاڵی یەکەم کارامەیی (زیادکردنی خێراخوێندنەوە)بوو .