چۆن فرۆشی كاڵاو بەرهەمەكانمان زیاد بكەین؟
1.((نا)) وتن بوەستێنن: خەڵکی لە هەر کەلتور و زمانێکدا بە دەستەواژەی ((نا)) کاردانەوەی نەرێنییان هەیە. کەواتە بۆچی فرۆشیاران بەردەوام ((نا)) دەڵێن؟ لە جێی خۆگرتنەوە لە بەدیهێنانی خواستەکانی موشتەری بە هۆی سیاسەتەکانی دامەزراوەوە، سیاسەتەکان بەرەو ئاڵەنگاری ببەن. پەیداکردنی ڕێیەک بۆ پێدانی وەڵامی ئەرێنی بە موشتەری پێویستی بە گۆڕانکاریی گەورە لە کارەکان و ئەولەویەتەکاندا نییە و بڕیاری ئێوە دەتوانێت ڕەزامەندی و پابەندبوونی موشتەری بە باشی زیاد بکات. لە کۆبوونەوەی ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون لەگەڵ ئەندامانی تیمدا، لە هەموو ئەو هەلومەرجانەی کە وەڵامی نەرێنی بە موشتەری دەدەنەوە بکۆڵنەوە و ڕێگایەک بۆ پێدانی وەڵامی ئەرێنی بدۆزنەوە.
2. تا کاتێک ئەنجامتان نەداوە، بەڵێن و پەیمان مەدەن: لەوانەیە پێیان گوتبن تەنانەت بە بوونی گومان دەربارەی تواناکانتان دەبێت کاری سەخت ئەنجام بدەن. ئەم شێوازە کارەساتسازە. کاتێک کارێک نازانن و ئەزموون و لێهاتوویی پێویستتان بۆ ئەنجامدانی نییە، هەرگیز پەیمان مەدەن.
3.دیجیتاڵی و خۆكارە بکوژی وەفادارییە: لە سەردەمانی دایک و باوکماندا سەردان لە سندووقی پۆستە خۆشی و چێژێکی زۆری لەگەڵدا بوو. بانگهێشتنامەکان و نامە خێزانییەکان بەم شێوەیە بەدەستیان دەگەشت. بە تێپەڕبوونی کات بزنسەکان دەستیان بە ناردنی ئیمەیڵێکی زۆری بێ بەها بۆ موشتەرییەکان کرد. لەگەڵ گەشەی ئینتەرنێتدا، بزنسەکان ئیمەیڵێکی سپام (spam email)ی زۆریان بۆ هەمووان نارد کە بووە هۆی بێزارکردنێکی لە ڕادە بەدەر. ئەم خۆكارییانە بوونە هۆی ڕێگری پەیوەندییە ڕاستییەکانی بزنسەکان لەگەڵ کڕیاراندا. تەنها ناردنی پەیام بە موشتەرییەکان بکەنە خۆكار؛ گەر بە شوێن ڕاکێشانی ئەوانەوەن، پەیامی تایبەتیان بۆ بنێرن.
4.هەرگیز پشوو وەر مەگرن: لە ڕابردوودا دەچوون بۆ فرۆشگاکان و لە کاتژمێرەکانی کاردا پێداویستییەکانتان دەکڕی. تەنانەت لەمڕۆژدا زۆرێک لە کۆمپانیاکان تەنها لە کاتژمێرە تایبەتییەکانی کاردا خزمەت بە موشتەری دەکەن. کاتێک فرۆشگاکان داخراون، خاوەن کارەکانیش وەکو کەسانیتر دەیانەوێت پشوو وەر بگرن؛ بەڵام تا ئێستا بیرتان لە شێوازەکانی خزمەتکردن بە موشتەری لە کاتژمێرەکانی پشوودا کردووەتەوە؟ لەوانەیە دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ وەڵامی 24 کاتژمێری بە موشتەری ساددە نەبێت؛ بەڵام بە ڕاستی ئەوان دڵخۆش و قایل دەکات.
5.گەیشتن بە ئێوە سەخت و گران نەبێت: زۆرێک لە کۆمپانیاکان ڕێگری ئاشکرا و پەنهان لە نێوان خۆیان و موشتەرییەکانیاندا دروست دەکەن. بە گشتی کۆمپانیاکان بە هۆکارێکی تایبەتی یان ئاسایشی لە مامەڵەی ڕاستەوخۆدا نین لەگەڵ موشتەریدا؛ بەڵام موشتەری هەمیشە حەز دەکات لەگەڵ مرۆڤێکی زیندوودا قسە بکات. چ تایبەتکردنی کەسەکان بۆ ئەنجامدانی خزمەتگوزاریی موشتەرییەکان ڕەزیل و چاوچنۆک مەبن. لە کاتە قەڕەبالغەکاندا، ژمارەی کارمەندانی هەر بەشێک زیاد بکەن. گفتوگۆی ڕووبەڕوو لەگەڵ موشتەریدا بکەن و داوا لە بەڕێوەبەران بکەن هێڵی پێشەوەی خزمەتگوزاریی موشتەرییەکان چالاک بکەن. بێ گومان ژمارە تەلەفۆن و ناونیشانی ئیمەیڵ لە وێبسایتەکەتاندا دابنێن.
6.درۆکردن متمانەتان لەناو دەبات: کەسانی هەر بزنس و کارێک بە هۆکاری جیاواز درۆ دەکەن. لەوانەیە بیانەوێت پاش ئەنجامدانی هەڵە تاوانبار نەکرێن. لەوانەیە بیانەوێت بە بیانووهێنانەوە بگەن بە قازانجێک یان لە گفتوگۆ پڕدەردیسەرییەکان خۆیان بدزنەوە. درۆکردن پەیوەندیی پیشەییەکی متمانەپێکراو خراپ دەکات. هەمیشە ڕاستگۆ بن. لیستێک لە هەلومەرج و پێشهاتە گریمانەییەکان ئامادە بکەن و شێوازی کاردانەوەیەکی بەڕەوشتانە بۆ هەر بابەتێک بە هاوکاریی ئەندامی تیم پەیدا بکەن.
7.تەنها یەک بەختتان هەیە، مەیدەن بە هەوادا: بە گشتی بزنسەکان زیاتر وزەی خۆیان لە ڕاکێشانی موشتەریی نوێدا خەرج دەکەن و کەمتر تەرکیز دەکەنە سەر پێشکەشکردنی بەرهەمەکان. دەبێت کارێک بکەن کە موشتەرییەکان پاش ئەزموونی یەکەمی، پەیوەندییان لەگەڵتاندا درێژە پێ بدەن. موشتەری یەکەم ئەزموونی یەکەمیان لە هەر بزنسێکدا بە ئەزموونی سەرەکی دەزانن گەر خراپ بێت، دەچنە شوێنێکیتر. لەگەڵ هەموو موشتەرییەکاندا بە جۆرێک ڕەفتار بکەن وەک بڵێیت تازە ئەوانتان پەیدا کردووە. پاراستنی موشتەری لە جێی شوێنگۆڕکێ پێکردنیان دەبێتە هۆی پاشەکەوتکردنێکی زۆر نایاب.
8.لە ژێر کارەکاندا ڕامەکەن (هەموو کەمتەرخەمییەکان مەخەنە ئەستۆی هاوکارەکەتان): هەر دامەزراوەیەک بە دوو شێوازی ڕووبەڕووی ئەم گرفتە دەبێتەوە؛ لەبەرئەوەی کارمەندان بە ئاشکرا یان بە نهێنی لە ئەنجامدانی کارەکانیان خۆیان دەدزنەوە. زۆربەی کەسەکان لە سەرەتای کارکردندا کەمتەرخەمییەکان دەخەنە ئەستۆی کەسانیتر. کاتێک کارمەندان لە وەرگرتنی بەرپرسیاریەتەییەکانیان خۆیان بەدوور دەگرن، موشتەرییەکان یەجگار بێزار دەکەن. داوا لە کارمەندان بکەن بەرامبەر بە داخوازییەکانی موشتەری بەرپرسیار بن. فەرهەنگی دامەزراوەکەتان دەبێت پاداشتی ئەو کارمەندانە بداتەوە کە گرفتی موشتەری بە گرفتی خۆیان دەزانن.
9.تووشی تاوانی لابردنی خزمەتگوزارییەکان نەبنەوە: زۆربەی بزنسەکان هەمان خزمەتگوزارییە کۆنەکان بە موشتەری پێشکەش دەکەنەوە؛ بەڵام دنیا گۆڕانی بە سەر هاتووە و موشتەرییەکان لە جێی گرنگیدان بەو شتانەی پێشکەشی دەکەن، گرنگی بەو شتانە دەدەن کە پێشکەشی ناکەن. بزنسەکەتان هەر چییەک بێت، موشتەرییەکان حەز دەکەن دەستیان بە وایفای، خواردنی بێ شەکر یان گونجاو لەگەڵ ڕووەکییان، پشووی کۆتایی هەفتە، خزمەتگوزاریی چاودێری لە منداڵان، بەشی کەسانی جگەرەنەکێش کورسی کەمئەندامان و شوێنی تایبەتی بارگاویکردنەوەی مۆبایل بگات. گونجان لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا، موشتەرییە نوێیەکان بەرەو ئێوە ڕادەکێشێت.
10.کاتمان بەفیڕۆ مەدە: لەوانەیە نەزانن کە پڕۆسەی فرۆشتان، کاتی موشتەری لە ڕادە بەدەر بەفیڕۆ دەدات؛ بەڵام موشتەری بۆچوونێکی دیکەی هەیە. گرنگی بە سات بە ساتی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەکارهێنەراندا بدەن. بە دوای ڕێگایەکەوە بن بۆ باشترکردنی ئەزموونی موشتەرییەکان تاوەکو هەموو مامەڵەکان کاریگەرتر و باشتر ببن.
11.بە شوێن هەرزانییەوە مەبە: بەڕێوەبەرانی بزنسەکان وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن بە بێ دەردی سەری و ماندوویەتی خەرجییەکان کەم بکەنەوە. وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن قۆڵی خەڵکی ببڕن و قازانجی بەکارهێنەر کەم بکەنەوە؛ بەڵام لە دواڕۆژ و کاریگەرییە پێچەوانەکانی ئەم کارانە لە سەر موشتەری بێ ئاگان. ئاگادار بن کەمکردنەوەی خەرجییەکان ئەزموونی موشتەرییەکان خراپ نەکات.
12.چی دی باشبوون بە ئەندازەی پێویست باش نییە: لە دنیای ئەمڕۆدا، تەنانەت ئەگەر کەسانیتریش ستایشتان بکەن، ناتوانن پشت بە سەرکەوتنەکانی ئێستایان ببەستن. هەندێک لە بزنسەکان دەربارەی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیان زیادەڕۆیی دەکەن. کەمتر بە شان و باڵی خۆتاندا هەڵبدەن: موشتەرییەکان لە هەموو کۆمپانیاکان هەمان چاوەڕوانییان هەیە.بەڕێوەبەران و کارمەندانتان دەبێت بە شێوەیەک ڕەفتار بکەن کە موشتەرییەکان هەمیشە تامەزرۆیی مامەڵە بن لەگەڵتاندا.
نوسین و ئامادەكردن : ستافی ئەكادیمیای ئاوەز هۆم
سەرچاوە : awazhome.com
تازەترین خولی ئەكادیمیای ئاوەز هۆم
خولی ئۆنلاینی 3 هێندە
( چۆن لەماوەی یەك ساڵدا داهاتت سێ هێندە زیاد دەكەیت ؟ )
بۆ زانیاریی لەسەر وێنەكە كلیك بكە
سلاو بةريز.
تكاية كومةلة دةستةوازةو وشةيةك بةكار بينن كة هةموان ليى تيبكةن
بۆ نمونە وەك چ وشە و دەستەواژەیەك ؟