Financial planning

دانانی پلانی دارایی بۆ بزنس و کۆمپانیاکان

ئێستا دەتوانیت بەژداری ئەم خولە بكەیت بە شێوازی ئۆنلاین

هەنگاو بە هەنگاو  لە گەڵ وانەكانی خولەكە پلانی دارایی و زیادكردنی قازانج دادەڕێژیت بۆ بزنس و كۆمپانیا ، وە هەروەها ناوەڕۆكی كۆرس لە %70 پراكتیكی و ئەزمونکراوە بە بزنسەكانی كوردستان .


✅✅بە پێی داتایەكی فەرمی لە جیهاندا ، بەهۆی کەمی قازانجەوە ، لە ساڵی 2013 بۆ 2015 لە هەر 10 کۆمپانیایەك 8 یان داخراون .

✅کاتێک ڕکابەرەکانت نرخ دادەبەزێنن لەبەر ئەوە نییە کە کوالێتی بەرهەمەكانیان نزمە! بەڵکو هۆکار ئەوەیە پلانی داراییان هەیە وە تێچووەکانیان کۆنترۆڵ کردووە و کەمیان کردوەتەوە ، لەبەر ئەوە هەمان كاڵا و كوالێتی تۆ بەڵام بە هەرزانتر دەیفرۆشن .

✅کێشەی زۆربەی کۆمپانیاكان ئەوەیە بە زیادبوونی فرۆشیان، تێچووەکانیشیان زیاتر دەبێت.

تەنها بە زیادکردنی فرۆش کۆمپانیا سەرکەوتوو نابێت ! بەڵکو بە زیادکردنی قازانج و كەمبونەوەی تێچووەكان سەركەوتنی مسەوگەر دەكات .

✅کاتێک کۆمپانیا فراوانسازی  دەکات و لقی تر دەکاتەوە خەرجی و تێچوەکانیشی ڕوو لە زیادبون دەکات ئەوەیش کۆمپانیاکە ماندوو دەکات.

✅نەبونی پارەی کاش لە سندوقی کۆمپانیا هۆكاری سەرەکی بچوکبونەوەی کۆمپانیایە ، وە پڕۆژەكان لە دەست دەدەیت.

✅کۆمپانیاکان قەرزێکی زۆریان لە بازار و لای موشتەرییە ، نازانن چۆن بیهێنەوە ! هەبوونی پلانی دارایی چارەسەری دەكات .

✅بون بە بڕاند لە ناو هەمو ئەو ڕکابەرانە تێچوو و خەرجی زۆری هەیە ، وە کاتێکی زۆری پێویستە، بەڵام بە هەبوونی پلانی دارایی رێگاکە کورتدەکاتەوە و دەستکەوتەکەت مسەوگەر دەکات.

✅تەنها بە هەبوونی مەواد و ئایتمی زۆر کۆمپانیا پێش ناکەوێت ئەگەر پلانی دارایی دروست نەبێت .

✅بە هەبونی مەكائن و ئامێر و ئامرازەكان تێچوەكان زیاتر دەبن ، پلانی دارایی رێكخستن لە نێوانیان دەكات وە رێگری لەو تێچوانە دەكات .

✅مەرج نییە ئەو كۆمپانیایەی كارمەندی زۆری هەیە سەركەوتوو بێت ! كۆمپانیای وا هەیە بە نیوەی كارمەندانی تۆوە لە تۆ سود و قازانجی زیاترە ، چونكە گرنگی داوە بە پلانی دارایی .

✅ئەگەر مانگانە ئاستی قازانجی كۆمپانیا زیاد نەبێت، نیشانی دەدات پلانی داراییت نییە وە تێچووەکانت بەردەوام زیاد دەبن ، چونکە هەمو کۆمپانیایەک تێچووی پێشبینی نەکراوی هەیە کە قازانجەکەت دەخوات .

✅پێوەری سەرکەوتن و بەرەوپێش چونی هەر كۆمپانیایەک قازانجە ، وە پێوەری زیادبوونی قازانج بە هەبوونی پلانی داراییەوەیە .


♻️ ئێستا دەتوانیت بەژداری ئەم خولە بكەیت بە شێوازی ئۆنلاین (كلیك بكە) 

هەنگاو بە هەنگاو  لە گەڵ وانەكانی خولەكە پلانی دارایی و زیادكردنی قازانج دادەڕێژیت بۆ بزنس و كۆمپانیا ، وە هەروەها ناوەڕۆكی كۆرس لە %70 پراكتیكی و ئەزمونکراوە بە بزنسەكانی كوردستان .