پێنج پرسیاری (پیتر دراكر) لە سەر بزنس و كۆمپانیاكەتان !
وەرگێران و ئامادەكردن : نەزمی قادر
نوێبوونەوەی خۆتان و بزنسەكەتان پەیوەندی تەواوی هەیە بە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە :
1-بەرپرسیارێتی بزنسەكەتان چییە ؟
(هۆكاری بوون و دامەزراندنی ئەم بزنسەتان بۆچی دەگەڕێتەوە ؟)
وەڵامی ئێوە: …
2-كڕیار و بەكاربەری ئێوە كێیە ؟
(ئەو كەسەی كە دەتانەوێت سودی پێ بگەیەنن و ڕەزامەندی بە دەست بهێنن كێیە ؟)
وەڵامی ئێوە :…
3-كڕیارەكانتان گرنگی و بەها بە چ شتێك دەدەن ؟
( لە چ شتێكدا پسپۆڕن و بەشێوەیەكی جیاواز ئەنجامی دەدەن ؟
وە چۆن بە شێوەیەكی تایبەت و جیاواز پێشكەشی كڕیارەكانتانی دەكەن ؟
چۆن دەتوانن لە پێوەرەكانی ڕكابەرەكانتان كە دایان ڕشتوە ئاستەكەی بەرزتر بكەنەوە ؟ )
وەڵامی ئێوە : …
4-ئەنجامی دڵخوازتان چییە ؟ دەتانەوێت چ ئەنجامێك بە دەست بهێنن ؟
( پێوەری ئێوە بۆ هەڵسەنگاندنی سەركەوتن چییە ؟)
وەڵامی ئێوە : …
5-بەرنامەتان چییە ؟
( بۆ ڕەزامەندی كڕیارەكانتان و گەیشتن بە گرنگترین دەستەكەوت و ئەنجامەكان لە چ ڕێگاو ستراتیژێك سود وەرگرن ؟ )
وەڵامی ئێوە : …
وەڵامی ئەم پرسیارانە سادەن ، بەو ئەندازەی كە خێرا بەسەریاندا دەڕۆن یاخود دەڵێن ئێمە زوتر ئەم پرسیارنەمان لە خۆمان كردووە ، وەڵام نەدانەوەیان ئاسانە ، هەر بەو شێوەیەش وەڵامدانەوەیان ئاسانە !
ئەمە بریتی یە لە ئاڵنگاری لە بزنسەكەتدا ، جیاوازی تۆ لە گەڵ ڕكابەرەكان ئەوەیە كە بیر دەكەیتەوە لە بزنسەكەت وە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەیتەوە .
دەستتان خۆشبێت استاز گیان
دەستان خۆشبێ