شه‌ش عاده‌تی كاریگه‌ر بۆ به‌هێزكردنی یادگه له دیدگای دكتۆر چاپمان
نه‌زمی قادر
1-كارایی مێشكت سنوردار بكه : ئه‌نجامدانی چه‌ندین كار پێكه‌وه ئه‌بێته هۆی دابه‌زینی كارایی مێشك و له ئه‌نجامدا مێشك ماندوو ئه‌بێت و دوچاری سترێس ئه‌بێت . ئه‌گه‌ر چه‌ندین كارپێكهوه بكه‌یت ته‌ركیزت لاواز ئه‌بێت و له ئه‌نجامدا به ته‌واو نه‌كراوی وازیان لێ ئه‌هێنیت .
2-خه‌وی پێویست و تهندورستت هه‌بێت : له ماوه‌ی 24 كاتژمێر پیویسته 7 تا 8 كاتژمێر به‌خه‌ویت ، چونكه له كاتی خه‌وتن مێشك زانیاریه‌كان ریك ئه‌خات و تێگه‌یشتن زیاتر ئه‌كات بۆ وه‌رگیراوه‌كان .
3-كورتكردنه‌وه و پوختكردنی بابه‌ت : له لیستی كاره‌كانی رۆژانه تا خوێندنه‌وه و وه‌رگرتنی زانیاری له سیمینار و خول و… پیویستیان به كورتكردنه‌وه هه‌یه هیچكات ده‌ست به له‌به‌ركردنی هه‌مو بابهتهكان نه‌كه‌یت چونكه مێشك پیویستی به پشو هه‌یه زۆرمانهوهی مێشك بۆ سه‌ر بابه‌ت دوچاری بێزاری و بێتاقه‌تی ئه‌بێت . كۆرتكردنهوه وا ئه‌كات زانیاریه‌كان به پوختی برۆنهناو یادگه .
4-به‌رنامه‌ی وه‌رزش كردن : بۆ به‌هێزكردنی سه‌رنج و ته‌ركیز و … وه چالاككردنی رێره‌وه‌ی خوێن له مێشك له حه‌فته‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی 3 بۆ 4 جار وه‌رزش بكه و هه‌ر جاره‌و 30 خولهك .
5- ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر كاره گرنگه‌كان : ستیڤن جۆبز ئه‌لێت ده‌ست هه‌لگرتن له كاره باشه‌كان بۆ كاره نایابه‌كان خێراتر ئهتانگهیهنێت به سه‌ركه‌وتن . ئه‌و زانیارانه‌ی بێ سودن وازیان لێ بهێنن ، سنوردار كردنی سود وه‌رگرتن له زانیارییه‌كان و به‌كارهێنانی وشه‌ی كلیلی ئهتانگهیهنێت به به‌رزترن ته‌ركیز له بابهتهكان .
6-پاڵنه‌ر و هاندانتان هه‌بێت :مێشكی هانده‌ر په‌یوه‌ندی به هێزتر و خێراتر له نێوان زانیارییه‌كاندا دروست ئه‌كات ، هه‌سته‌كانت خۆت بناسه و باشتر كاتیان بۆ ته‌رخان بكه .