پڕۆژەی مێشكی بزنسمان

( 50 كتێب بخوێنەرەوە، 51 هەنگاو پێشبكەوە)

 

( لە 25 خولەكدا فكرەی سەرەكی كتێبێكی بەناوبانگ و پر فرۆش وەرگرە و لە پیشە و بزنسەكەتدا جێبەجێی بكە تا سەركەوتن و فرۆش و داهاتت زیاد بكەیت )

لە هەرشارێكی كوردستانەوە بیت ئەتوانی بەژداری بكەیت لەم پڕۆژەیە بە شێوازی ئۆنلاین .


  • داڕێژەر و بەرێوەبەری پڕۆژە : نەزمی قادر
  • سەرپەرەشتیاران و ئامادەكردن : ستافی ئەكادیمیای ئاوەز هۆم
  • ژمارەی كتێب : پوختەی 50 كتێب ئەلكترۆنی ( پی دی ئێف )  + پوختەی 40كتێبی دەنگی
  • شێوازی پڕۆژەكە ئۆنلاینە و دەتوانیت پوختەی كتێبەكان داگریت یان بە ئۆنلاین سەیریان بكەیت
  • لە هەر شارێكی كوردستان یان جیهاندا بیت دەتوانیت سودمەند ببیت لەم پڕۆژەیە .
  • چەندین خولی ئۆنلاین و بەرنامەی ڤیدیۆیی و دەنگی گرنگ و كاریگەر بە بێ بەرامبەر دەدرێت بە بەژداربوان  .
  •  فایلی دەنگی كتێبەكەیش كە ئەتوانی لە كاتی شۆفێری و پیادەڕەوی و كاتی وەرزش كردن گوێی بۆ بگریت.


بۆچی دەبێت بەژداریی بكەیت لەم پڕۆژەی 50 كتێبە ؟

دامەزراندنی كار و بزنس

بە خوێندنەوەی ئەم كتێبانە هاوكاریی وەردەگریت لە بە ئەزمونرین و سەركەوتوترین كەسانی كارامە كە پاڵپشتی و یارمەتی باشت دەدەن بۆ دەست پێكردن بە دامەزراندنی بزنس یان جێبەجێ كردنی پڕۆژە .

 

سەركردایەتی و بەرێوەبردن

لە ئێستادا هەر كەسێك زانستی سەركردایەتی كردن نەزانێت ناتوانێت لە كاردا سەركەوتوو بێت . لەم كتێبانەدا بە تەواوەتی فێری سەركردایەتی دەبیت .

 

گەشەپێدانی بزنس و كۆمپانیا

ژمارەیەكی زۆر لە كتێبەكان باسی ئەوە دەكەن كە چۆن كار و كۆمپانیاكەی خۆت پێش بخەیت . ژینگەی كوردستان پڕیەتی لە ناروونی و قەیران و هەورازی و نشێوی بۆیە پێویستت بە سودوەرگرتن هەیە لە ناوەڕۆكی كتێبەكان .

 

لە پەیوەندی و گفتوگۆكردندا درەوشاوە بە

بە یارمەتی ناوەڕۆكی كتێبەكان فێر دەبیت چۆن لە كار و ژیاندا پەیوەندی دروست بكەیت و لە گفتوگۆكاندا براوە بیت .

 

فرۆشت زیاد بكە

فرۆش دڵی بزنس و كۆمپانیایە ، بۆ ئەوەی خێراتر لە ڕكابەرەكانت فرۆشت زیاد بكەیت كتێبەكان چەندین رێگای نوێی و زانستیتان فێر دەكەن .

 

داهات و قازانجت زیاد بكە

لە رێگەی گوێگرتن بۆ كتێبە دەنگیەكان فێر دەبیت چۆن تێچوەكانت كەم بكەیتەوە و داهاتت زیاد بكەیت .

 

كۆبونەوەی بەرهەمدا

كۆبونەوەی كاریگەر و بەرهەمدار لە گەڵ تیم و ستافەكەت دروست بكە بۆ ئەوەی پڕۆژەكانت بگەیەنیتە لوتكەی بەرهەم .

 

پێشبینی كردنی ئایندەی كار و كۆمپانیاكان

زۆرێك لەو كۆمپانیایانەی كە شكستیان هێناوە بە هۆی نەبوونی روئیەی ڕوون و پشبینی نەكردنی دۆخە نەخوازراوەكان بووە . لەم كتێبانەدا فێری ئەوە دەبیت كە چۆن ئایندەی كار و كۆمپانیاكەت داڕێژیت و بارودۆخ كاری لێنەكات .

 

متمانە بە خۆكردن و لایەنی مەعنەویت بەهێز بكە

ئەگەر متمانەت بە خۆت نەبێت یان لاواز بێت ناتوانیت كار و پڕۆژەكانت سەربخەیت ، وە دەیان فرسەتت لە دەست دەچێت . ژمارەیەكی زۆر لە ناوەرۆكی كتێبەكان هاوكاریت دەكەن كە متمانە بە خۆكردن و لایەنی مەعنەویت بەرز بێتەوە . متمانە بەخۆكردن و بەرزی لایەنی مەعنەوی تەنانەت كار دەكاتە سەر بەهێزكردنی كارمەندان و توانای كاركردنیان.



بە بەژداریكردن لەم پڕۆژەی 50 كتێبە ئەم خولە ئۆنلاینانە بە دیاری وەربگرە

 


خولی ئۆنلاینی گەشەپێدانی پیشە و بزنس لە دۆخی سەخت و قەیراندا


خولی ئۆنلاینی زیڕەكانە كار بكە ، بە سەختی كار مەكە!

 



سیمیناری ئۆنلاینی چوار ئاستەكەی بزنس



بەرنامەی دەنگی یاسای 5 لە 25 لە بەرێوەبردنی كار و پڕۆژەكاندا

 



بەرنامەی دەنگی بیركردنەوەی سیستمیانه لە پیشە و بزنسدا



بەرنامەی دەنگی لابردنی زیرەكانە و كاریگەریی لەسەر پێشخستنی كار

 



ئەم پڕۆژەیە ئۆنلاینە ، لە هەرشارێكی كوردستانەوە بیت ئەتوانی بەژداری بكەیت .

سەیركردنی لیستی كتێبەكانی پڕۆژەی مێشكی بزنسمان

لێرە كلیك بكە

بەژداریكردن و پڕكردنەوەی فۆرمی بەژداریكردن

كڕین و بەژداریكرن

ئەگەر بەژداریت كردوە لێرەوە تەواوی كتێبەكان و خولەكان و فایلە دەنگییەكان سەیر بكە دایانگرە .

بینین و داگرتنی هەموو كتێب و خولەكان