باوێشكی مێشك
نه‌زمی قادر
به‌رده‌وام رۆژانه هه‌ست به ماندوبون ئه‌كه‌م !
به درێژایی رۆژ بۆ هه‌ریه‌ك له ئێمه پێش هاتوه دوچاری باوێشكی جه‌سته ده‌بین و خێرا تێده‌گه‌ین كه ماندوین، به هه‌مان شێوه ئه‌م كرداره بۆ مێشك دێته پێشه‌وه به‌ڵام گوێی پێناده‌ین و كه‌چی خۆی له هه‌ڵه‌كردن له كاردا‌و نه‌بونی ته‌ركیز ئه‌بینێته‌وه و خه‌یاڵمان به ئاسانی ئه‌روات و له ئه‌نجامدا زۆر ماندوو ئه‌بین و به‌رهه‌مان كه‌مه !
بۆ کەمکردنەوەی باوێشکی مێشک ئەم هەنگاوانە ئه‌نجامبده :
- خەوی تەندروست ، لە شەو رۆژدا جەستە و مێشک پێویسی بە ٧_٨ کاتژمێرە بخەوی .
- لە کاتی ئەنجامدانی کارەکان پشو وەربگرە مێشک خەیالی ئەروات لە ٢٥ خولەک جارێک تۆ ئەتوانی دو خولەک پشو وەربگری .
- لیستێک لە کارەکانی رۆژانە بنوسە کە قەرارە ئەنجامی بدەیت سەرەتا گرنگەکان ئەنجام دە ، ئەمە وادەکات مێشک سەرقال نەبێت و خێرا ماندو نەبێت .
- وەرزشکردن به مێشک ، مێشك وەک ئەندامەکانی تری جەستە پێویستی بە وەرزشە بۆ چالاک بونی . بۆ ئاشنا بونت به وه‌رزشی مێشک بڕوانه بۆ به‌رهه‌می وه‌رزشكردن به مێشك
- خواردنەوەی ئاوی زۆر لە رۆژدا جگە لە کاتی ژەمە خۆراکیەکاندا ، واتە یەک کاتژمێر دوای نان خواردن .
- هەناسەی دروست و لەش ئارامی پەستان و سترێسی مێشک کەم ئەکەنەوە ، پێویستە ئەنجامی بدەیت .