1-بۆچی تۆیان بیر ئه‌چێته‌وه ؟ چیرۆكێك له خۆت دروست بكه : ئه‌وكه‌سه‌ی كه گوێت بۆ ئه‌گرێت تۆ وه‌ك فه‌ریاد ڕه‌س ته‌ماشا ئه‌كات ، به‌ڵام كاتێك پێشه‌كیه‌ك له وته‌كانت ئه‌بیستێت تۆ چیرۆكێكت له ژیانی سه‌ركه‌وتنی خۆت نیه ئیتر دیدگای به‌رامبه‌ر تۆ كاڵ ئه‌بێته‌وه . هه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌سه سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئهیاناسیت چیرۆكێكی له ژیانی خۆی دروست كرد‌و له ماوه‌ی كه‌متر له 3 خولهك ئه‌یگه‌یه‌نێت به گوێگره‌كه‌ی ، وه پێی ئه‌لێت من ئه‌توانم له خاڵی ( أ ) بتگه‌یه‌نم به خاڵ ( ب ) . ئه‌وانه‌ی جه‌ماوه‌ریان له كۆمه‌ڵگا نیه له‌م جۆرهكهسانهن كه چیرۆكێكیان له ژیانی خۆیان نیه له ئه‌نجامدا پاره سه‌رف ناكرێت بۆ فێركاری و خزمه‌تگوزاری و وانه‌كانت و گوێگرت كه‌متر ئه‌بێته‌وه . زۆرینه‌ی بڕهندهكانی جیهان چیرۆكێكیان له خۆیان هه‌یه تا شوێنگه‌ی خۆیان له مێشكی به‌رامبه‌ر دروست بكه‌ن . ئه‌نتۆنی رۆبێنز . برایان ترێسی . ابراهیم فه‌قێ ، باربارا دی انجلس . زه‌ینه‌ب غه‌زالی و …
2- چۆن ناوداربونمان چه‌ندین به‌رامبه‌ر زیادبكه‌ین ؟ شاره‌زاییه‌كانت بكه‌ره چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراو جۆر : حه‌تمه‌ن ئه‌وه ئه‌زانیت مرۆڤه‌كان له روی وه‌رگرتنی زانیارییه‌وه چه‌ندین جۆریان هه‌یه :
1- خوێنه‌ره‌كان ( حه‌زیان له خوێندنه‌وه‌یه : مه‌قاله ، كتێب ، و …) ،
2- بیسهرهكان ( زیاتر بابه‌تی ده‌نگی لایان خۆشتره بۆ وه‌رگرتنی زانیاری وه‌ك كتێبی ده‌نگی ، خولی ده‌نگی ، سیمیناری ده‌نگی و … ) ،
3- بینه‌ره‌كان ( زانیارییه‌كان له رێگه‌ی ڤیدیۆ ، ئه‌نیمه‌یشن و … وه‌رئه‌گرن ) .
4- ڕواوڕو جێبه‌جێكار ( حه‌ز ئه‌كه‌ن زانیاریه‌كان راسته‌وخۆ له خۆته‌وه وه‌ربگرن و نزیك بن لێته‌وه ، وه‌ك سیمینار و خول و وۆك شۆپ )
هه‌ڵه‌ی زۆرینه‌ی شاره‌زایان ئه‌وه‌یه ته‌نها گرنگی به یه‌كێكیان ئه‌ده‌ن بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ته‌نها كتێب بنوسیت تۆ به‌شێكی زۆر كه‌می بازاری ئامانجی خۆتت گرتوه ئه‌ویش خوێنه‌ره‌كانن وه 3 به‌شی ترت له ده‌س چووه . بزنسمانی كه‌سیه‌تی شاره‌زاییه‌كانی به چوار جۆر بڵاو ئه‌كاته‌وه له‌م كاته‌دا هه‌زاران هه‌واداری زیاتر و كاریگه‌ری زۆر ئه‌كاته سه‌ر تاك و له ئه‌نجامدا جه‌ماوه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌كڕن .
بازاری ئامانجی تۆ زیاتر حه‌زی له كامه‌یانه ؟
3- چۆن جه‌ماوه‌ر به بابه‌ته‌كانه‌وه ببه‌ستینه‌وه ؟ زنجیره‌ی به‌رهه‌م دروست بكه : دڵنیام ئه‌گه‌ر سیمینارت پێشكه‌ش كردبێت ئه‌م حاڵه‌ته‌ت بۆ هاتوه‌ته پێش ، دوای ته‌واو بونی سیمینار كه چه‌ندین كه‌س دینه لات و پێت ئه‌لێن بابه‌ته‌كه‌ت زۆر به‌سود بوو چۆن بتوانین زیاترمان ده‌ست بكه‌وێت ؟ تۆیش وتوته جارێ ته‌نها ئه‌م سمینارهم ئاماده‌یه ماوه‌یه‌كی تر بابه‌تی ترم ئه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م ناونیشانه ! زۆرینه‌ی شاره‌زایان دوچاری ئه‌م هه‌ڵه‌یه بون كه من پێی ئه‌لیم داوی دابڕان ، واته تۆ به هۆی نه‌بونی زنجیره‌ی به‌رهه‌م دابرای له ههوادارهكانت . به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان پێت بڵێم زنجیره‌ی به‌رهه‌م له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو ئه‌مانه ئه‌گرێته‌وه : سیمینار ، وۆرك شۆپ ، خول ، راوێژكردن ، كوچ ، و …
شاره‌زایی و كارامه‌ییت له چ بوارێكدا هه‌یه ؟ تۆیش زنجیره‌یه‌ك له به‌رهه‌م بنوسه كه ئه‌توانیت پێشكه‌شی بازاری ئامانجی بكه‌یت و لێت بكڕن .
4- ئایا له‌م جیهانه‌ی كه پڕیه‌تی له زانیاری كه‌س پاره ئه‌دات به شارهزایهكهت ؟ زانروهكانت به‌نرخترین كاڵای جیهانن : بێ نرخ سه‌یكردنی شاره‌زایی و زانراوهكانت گه‌وه‌رترین هه‌ڵه‌یه كه دوچاری زۆرینه هاتوه . ئه‌م دیدگایه بۆیه دروست بوه چونكه تاك وا ئه‌زانێت به زۆربون و ئاسانی به‌رده‌ستبونی زانست و زانیاری ئیتر كه‌س ره‌واج و گرنگی به زانیهكانی ئه‌م ناده‌ن ، ئایا له ئینته‌رنێت زانیاری له‌سه‌ر خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌ست ناكه‌وێت ؟ ئه‌ی بۆچی نه‌خۆشه‌كان سه‌ردانی دكتۆر ئه‌كه‌ن ؟! ئه‌م رسته‌یه‌ت بیر بێت (هه‌میشه كه‌سانێك هه‌ن له شوێنگه‌ی پێشوی تۆن و ئه‌یانه‌وێت بگه‌نه ئه‌م شوێنه‌ی ئێستا ) زانیاری و به‌رهه‌م بۆ ئه‌مانه دروست بكه . زانین و شارهزهایهكانت كاڵای به نرخن به‌ڵام پێویسته بزانیت له كوێدا ئه‌یخه‌یته ڕوو وه به چ بازارێك ئه‌یفرۆشیت .
5- ئایا ئه‌زانیت شكستی %90 دامه‌زراوه‌كان به هۆی نه‌بونی فرۆشهوهیه ؟ لاوازی سیستمی ریكلام و ماركێتینگ : زۆرینه‌ی وانه‌بێژ و مامۆستا و شاره‌زایان و … نازانن بازاردۆزی بۆ زانیاری و به‌رهه‌مه‌كانیان بكه‌ن . ئه‌وان له چوارچێوه‌ی بچوك و بازارێكی سنوردار ماونه‌ته‌وه نزیكه‌ی 10 تا 20 ساڵی پێ ئه‌چێت تا به ته‌واوی بناسرێن . ئه‌وان بڕوایان وایه رێگایه‌كی خێرا و ئاسان نیه بۆ ده‌ركه‌وتنیان . یه‌كێك له رێگا خێراكان به‌كارهێنانی ماركێتینگی راسته‌وخۆیه ، میدیایه‌كی گونجاو به فێركاریهكانت بدۆزه‌ره‌وه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ست بكه به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆرایی تا بناسرێت ، تاك ئاماده نییه ریسك بكات و پاره بدات به تۆ تا نه‌زانێت سودی پێ ئه‌گه‌یه‌نیت .
——————————————–
كام یه‌ك له‌م خاڵانه رێگرن له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی تۆدا له بواره‌ی شاره‌زاییت هه‌یه ؟ له كۆمێنت بینوسه تا وه‌ڵامت بده‌ینه‌وه .
ده‌ستان خۆش بێت
سپاس
…
سلاو دةستان خوشبيت
من بو ٤سالدةبيت ئيشى دووكان دارى دةكةم جل وبةرگى ئافرةتان دةفروشم بةلام تائيستا نةبووم بةكةسيكى ناسراو و پر فروش چى بكةم بو ئةوةى سةركةوتوو بم لةگةل ريزم
It’s in fact very complicated in this busy life to listen news on Television, thus I simply use world wide
web for that purpose, and take the most up-to-date information.
زۆر سپاس