تێگه‌یشتن له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌

خێراخوێندنه‌وه‌ ، تێگه‌یشتن ، ته‌ركیز

 

تێگه‌یشتن له‌ كاتی خوێندنه‌وه‌

 

نوسه‌ر نه‌زمی قادر

 

ئه‌گه‌ر خێراتر بخوێنیته‌وه‌ له‌ كتێبه‌كه‌ تێده‌گه‌یت ؟

بۆچی هه‌تاخاو و له‌سه‌رخۆ كتێب بخوێنیته‌وه‌ كه‌متر تێده‌گه‌یت !؟

گرفتی تێنەگەیشتن چۆن دروست ئەبێت ؟

تۆی خوێنەر زۆر پێویستە گەشە بدەیت بەم کارامەییە !

 

زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی هیواخوازن باشترو جوانتر یان به‌ یه‌كجار خوێندنه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كانی كتێب تێبگه‌ن ! كاتێك پرسیاریان لێ ئه‌كرێت له‌سه‌ر بابه‌تی كتێبكێك كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا خوێندویانه‌ته‌وه‌ زۆر به‌ جوانی نازانن باسی بكه‌ن , هه‌ندێك خوێنه‌ریش ته‌نانه‌ت ناوی كتێب و نوسه‌ره‌كه‌یشی بیر نه‌ماوه‌ ! ئه‌م پرۆگرامه‌ ئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ سه‌رده‌می رابردو كاتێك له‌ قوتابخانه‌ بوین مامۆستا و خێزان پێیان وتوین په‌له‌تان چییه‌ خاوسه‌عیبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ن .

 

زانستی خێراخوێندنه‌وه‌ به‌ جێبه‌جێ كردنی كارامه‌ییه‌كان توانای چاره‌سه‌ر كردنی كه‌می تێگه‌یشتن یان تێنه‌گه‌یشتن ئه‌كات , به‌ڵام چۆن ؟!
كاتێك كه‌سێك به‌ خاوی ئه‌خوێنیته‌وه‌ هه‌وڵ ئه‌دات وشه‌ وشه‌ رسته‌ی كتێبه‌كه‌ ته‌واو بكات و زۆر به‌ له‌سه‌ر خۆیی چاوی ئه‌جوڵێنێت ته‌نانه‌ت له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك لاپه‌ره‌دا زیاتر له‌ 160 جار ئه‌وه‌ستێت , یان لەسەر وشەیەک یەک لەسەر چواری چرکەیەک ئەوەستێت , ئه‌مه‌یش وا ئه‌كات ماوه‌ له‌ نێوان وشه‌كان دروست ببێت له‌ مێشكی خوێنه‌ر وه‌ رێگا خۆشكه‌ر ئه‌بێت بۆ خه‌یاڵ رۆیشتن , پاشان وزه‌یه‌كی زۆر ئه‌روات ئه‌نجا ئه‌بێته‌ هۆی ماندو بون و دره‌نگ ته‌واو كردنی كتێبه‌كه‌(یان زۆر جار به‌ ته‌واو نه‌كراوی وازی لێ ئه‌هێنرێت .

 

ئه‌م وێنه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌و راستیه‌ نیشان ئه‌دات بۆ خوێندنه‌وه‌ ، له‌ هه‌ر وه‌ستانێك بۆشایی دروست ئه‌بێت له‌ نێوان وشه‌كان له‌ مێشكدا به‌مه‌یش پرۆسه‌ی تێگه‌یشتن دوا ئه‌خات . 

كه‌سێكی خاوخوێن له‌ یه‌ك لاپه‌ره‌دا نزیكه‌ی 180 جار ئه‌وه‌ستێت له‌سه‌ر وشه‌كان جا بزانه‌ چه‌نده‌ خه‌یاڵی ئه‌روات بۆ غه‌یری بابه‌ته‌كه‌ ؟!

 

خێراخوێندنه‌وه‌

 

وەڵامێک بنووسە