له‌ئاستی ڕكابه‌ره‌كان بێ ركابه‌ر به
نه‌زمی قادر
جیهانی ئه‌مرۆ له ڕوی بزنس ، كار‌و چالاكی و پرۆژه‌وه جیهانێكی فره‌لایه‌نه واته تۆ له هه‌ر بوارێك بته‌وێت بزنس بكه‌یت یان پێشتر هه‌بوه یان دروست ئه‌بێت ، ئه‌مه شتێكی ئاساییه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ستراتیژ و رێگای فێربونی نوێ نه‌زانی له‌و ئاسته‌ی ئێسته ناڕۆیته پێشه‌وه .
به‌گشتی دوجۆر ركابه‌ر هه‌یه :
یه‌كه‌م / ڕكابه‌ری راسته‌وخۆ: جۆری بزنس و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییه‌كانی له تۆ ده‌چێت ، بۆ نمونه دو په‌یمانگا خولی به‌هێزكردنی پۆلی 12 ئه‌كه‌نه‌وه ، یان هه‌ردوكیان خولی منداڵانیان هه‌یه ، ئه‌مانه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن موشته‌ری یه‌كتر راكێشن بۆلای خۆیان چونكه باوه‌ریان وایه خۆیان باشترینن . یان دو كۆمپانیا وه‌كیلی سه‌ره‌كی شمه‌ك و پێداویستی ئۆتۆمبێلن وه‌ك هه‌ردوكیان موشتهریهكانیان وه‌ك یه‌كه .
دووه‌م/ ڕكابه‌ری ناراسته‌وخۆ : بزنس و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری جیاوازه له تۆ ، موشته‌ری و كریارییان له‌یه‌ك جیاوازه .
لێره‌دا ئه‌بێت ده‌ستنیشانی بكه‌یت بزانیت بزنس و ئیش و كاری تۆ له كام جۆرییانه . چونكه له %95 بزنس و كاره‌كانی جیهان هاوشێوه‌ی یه‌كن له ڕوی خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌وه ، ته‌نها له %5 جیاوازیت هه‌یه له گه‌ڵ ڕكابه‌ره‌كانت ، وه كڕیار بۆ ئه‌و جیاوازییه دێته لات و به‌رهه‌مه‌كه‌ت ئه‌كرێت . ئایا توانیوته ئه‌و له %5 جیاوازییه نیشانی ڕكابهركانت بده‌یت ؟
بۆ ئه‌وه‌ی له جیهانی ركابه‌ریدا سه‌ركه‌وتوو بیت ئه‌م خالانه جێبه‌جێ بكه :
1-سه‌رنج راكێش مه‌به : یه‌كه‌مین ستراتیژی گرنگ بۆ رۆیشتنه ناو بازار ئه‌وه سه‌رنج راكێش نه‌بی ، زۆر به بچوكی و وا نیشان بده كه به‌شیكی بچوكت گرتوه و هیچ كاریگه‌ری دروست ناكه‌یت . له‌وانه‌یه ستراتیژی ئه‌پڵ به‌م شێوازه بوبێت كه‌س چاوه‌رێی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد به‌و به‌هێزیه‌وه دابه‌زێته بازاره‌وه .
كاتێك راهێنان و كارامه‌ییه‌كانی پرۆژه و خولی بزنسی كهسیتیم له ئیش و كاری خۆمدا جێبه‌جێ ئه‌كرد نزیكه‌ی 3 ساڵ به بێ سه‌رنج ڕاكێشان ئه‌م كاره‌م كرد تا به ته‌واوی گه‌یشته ئه‌نجام و بهرههمهكهیم بینی دواتر وه‌ك پرۆژه و خولی درێژ خایه‌ن له بواری بزنسی كه‌سیه‌تی و په‌ره‌پێدانی ئیش و كار بۆ سودی گشتی ئاشكرام كرد ، ئێسته گه‌یشتوه‌ته ئه‌م ئاسته : لێره كلیك بكه پڕۆژه و خولی بزنسی كه‌سیه‌تی
2-هاتو هاوار مه‌كه : كاتێك گه‌یشتیته سه‌ركه‌وتن زۆر هات و هاوار و باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆت مه‌كه ، وه‌ك ئه‌ڵێن: له به‌رامبه‌ر مانگای توڕه‌ی گۆره‌پان په‌رۆی سور رامه‌وه‌شێنه . ستراتیژیه‌تی زۆرێك له كۆمپانیاكان ئه‌وه‌یه كه سه‌ره‌تا خۆیان له بازار ڕاده‌گرن ، پاشان خۆیان ئاشكرا ئه‌كه‌ن .
3-به‌رنامه‌كانتان په‌نهان بكه‌ن : ده‌رونناسه‌كان بروایان وایه كه ئاشكراكردنی ئامانج و به‌رنامه‌ی كار ئه‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی وزه ، چونكه نه‌كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن ئه‌گه‌ری ساردبونه‌وه زۆرتره وه‌ك كاریگه‌ری (كه‌سانی نه‌رێنی ، دۆخی ئابوری ، سیاسی ، ركابه‌ری به‌هێز).
بگه‌رێن به دوای فرسه‌ت ئه‌نجا پرۆژه و به‌رهه‌مه‌كانتان بخه‌نه بازار
4- سه‌رنجیان لارێ بكه‌ن : رێگایه‌ك بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕكابه‌ر له به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری لارێ بكه‌ن له بازاری ئه‌سڵی خۆتان . په‌نهانی و پاراستنی ڕازی قازانجدارترین به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزاری ستراتیژیه‌كی گرنگه .
زۆرینه‌ی كۆمپانیا و راهێنه‌ر جیهانیه‌كان یه‌ك به‌رهه‌می گران و بێ رێكابهریان هه‌یه كه به هۆی ئه‌و به‌رهه‌مه‌وه ئه‌ناسرێنه‌وه ، وه هیچ كات مۆڵه‌تی ئه‌وه ناده‌ن كۆپی بكرێت و له‌به‌ری بگیرێته‌وه وه رازێكی تێدایه ناهێڵین هیچ كه ئه‌وه بزانێت .
چۆن ڕكابه‌ره‌كان ئه‌كه‌یته موشته‌ری به‌رهه‌مه‌كانت ؟ له‌م لینكه‌ی خواره‌وه
پــڕۆژه و خـولـی بــزنسی كـهسێتی